روسیا: " هەموو ئۆکرانیا دەسوتێت" گەر موشەکی دوور مەودا بۆ ئۆکرانیا دابین بکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا هۆشداری دایه بهرپرسانی كیێڤ و ڕایدهگهیهنێت،"دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو زیاتربۆ ئۆکراینا تەنها دەبێتە هۆی زیاتر کردنی گرژییەکان و هەموو ئۆکرانیا دەسوتێت".
دیمیتری مێدڤدێڤ، جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا له چاوپێکەوتنێکدا ،لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نادانا فریدریخسۆن ڕایگەیاند،"دابینکردنی چەکەی پێشکەوتوو زیاتربۆ ئۆکراینا تەنها دەبێتە هۆی زیاتر کردنی گرژییەکان و هەموو ئۆکرانیا دەسوتێت".
لە وڵامی پرسیارێکی ئەو ڕۆژنامەنوسە کە گوتی ئایا بەکارهێنانی چەکی مەودا درێژ لە لایەن ئۆکرانیاوە دەکرێت ڕووسیا ناچار بکات دانوستان لەگەڵ کیڤ بکات؟
مێدڤدێڤ گوتی، "ئەنجامەکەی ڕێک پێچەوانە دەبێت".
وتیشی،" تەنها کەسانی بیرنامۆ کە ژمارەیان لە کۆشکی سپی و پایتەخت (کیڤ) زۆرە بەو شێوەیە بیردەکەنەوە".
ئەم قسانەی جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا لە کاتێکدایە ، پنتاگۆن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند موشەکێکی نوێ کە مەودای لێدانی ئۆکرانیا دوو هێندە دەکات بەشێکە لەو یارمەتییە سەربازییەی کە بە بڕی 2.175 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ ئۆکرانیا نێردراوە.