بەهۆی ئەو باڵۆنە چینییەی گوماندەکرێت بۆ سیخوڕی بێت بلینکن پلانه‌كه‌ی بۆ گه‌شتكردن بۆ چین دواخست
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە ڕۆژی هەینی گەشتێکی بەیجینگی دارێژراوی دوورودرێژی هەڵوەشاندەوە کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردووئەو وڵاتە زلهێزە بوو، دوای ئەوەی پنتاگۆن گوتی چین باڵۆنێکی سیخوڕی ناردۆتە سەر ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
چەند ساتێک پێش بڕیارەکە، چین بەیاننامەیەکی لە درەنگانی شەودا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کە ئەوان نیگەرانن لە رووداوەکە و هۆکاری چوونی باڵۆنەکەی بۆ ئاسمانی ئەمریکا گەڕاندەوە بۆ ئاراستەی با، کە گوایە پاڵی بەو باڵۆنە "مەدەنییەوە" ناوە بۆ نێو سنووری ئەمریکا. بەڵام ئیدارەی جۆ بایدن باڵۆنەکەی بە "باڵۆنی سیخوڕی" ناوبرد و رایگەیاند، لە ئاسمانی نێوەڕاستی ئەمریکادایە.
بلینکن کە ڕووبەڕووی فشارێکی توند بووەتەوە لەسەر گەشتەکە لەلایەن پارتی کۆماری ڕکابەرەوە، بڕیاریدا سەردانە دوو ڕۆژییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی بۆ چین دوابخات کە ئەمە یەکەم سەردانی ڕەسمی پلە باڵا ئەبوو لە نێوان ئەم دوو وڵاتە زلهێزە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 وە.
ئه‌نتۆنی بلێنكن، ڕاشیگەیاند، "له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین قسه‌مانكرد و پێمراگه‌یاند كه ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕی به به‌كارهێنانی باڵۆن هه‌نگاوێكی بێزراوه و تێكدانی ئه‌و به‌ره‌وپێشچونانه‌یه كه له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دولایه‌نییه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پلانه‌كه‌م بۆ گه‌شتكردن له كۆتایی هه‌فته‌دا بۆ چین دواده‌خه‌م".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین تێكدانی به‌ره‌وپێشچونه دولایه‌نییه‌كانی واشنتن و به‌یجینه و زیانی زۆری به‌و گفتوگۆیانه گه‌یاند كه له پلانماندا هه‌بو له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ چین له باره‌یانه‌وه بدوێین".
لەم بارەیەوە چین نیگەرانی خۆی ڕاگەیاندووەو دەڵێت، "لایەنی چینی بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی و بە شێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە چاوەڕواننەکراوەدا دەکات".