لە هندستان لەماوەی دوو ڕۆژدا 1800 پیاو بە تۆمەتی هاوسەرگیری لەگەڵ کچانی خوار 18 ساڵ دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی هیندستان  لە ئەسام کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان  زیاتر لە 1800 پیاویان بە تۆمەتی هاوسەرگیری یان ڕێکخستنی هاوسەرگیری لەگەڵ کچانی خوار هەژدە ساڵ دەستگیر کردووە لە هەڵمەتیکدا کە ڕۆژی هەینی لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە دەستپێکرا.

هیمانتا بیسوا سارما بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، پۆلیس شەوی پێنجشەممە دەستی بە دەستگیرکردنەکان کرد و جگە لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ کچانی خوار هەژدە ساڵکردووە ئەو کەسانەش دەستگیرکراون کە یارمەتی ئەنجامدانی ئەمجۆرە هاوسەرگیرییەن داوە لە  پەرستگا و مزگەوتەکاندا.

وتیشی: "هاوسەرگیری منداڵان هۆکاری سەرەکی دووگیانی منداڵانە، کە ئەمەش هۆکاری بەرزبونەوەی ڕێژەی مردنی دایک و منداڵە".

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی ئەوە دەکات کە ئەو وڵاتە گەورەترین ژمارەی بووکی منداڵی تێدایە لە جیهاندا بە نزیکەیی 223 ملیۆن منداڵ کە هاوسەرگیرییان کردووە لە خوار تەمەنی 18ساڵەوە.

هەروەها ئاژانسی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف لە ڕاپۆرتێکی ساڵی 2020دا ڕایگەیاند، ساڵانە نزیکەی 1.5 ملیۆن کچی منداڵ پێشبوون بە هەژدە ساڵ  لەوێ هاوسەرگیری دەکەن.

سەرما، وتیشی:" لە موسڵمانانەوە بۆ هیندۆس و مەسیحی و هۆزەکان بۆ ئەوانەی کە سەر بە کۆمەڵگاکانی باخچەی چاین، پیاوانێک هەیە لە هەموو باوەڕەکان و کۆمەڵگەکان کە بە تاوانی ئەو تاوانە کۆمەڵایەتیە قێزەونە دەستگیرکراون"

ئاماژەی بەوەشدا کە هاوسەرگیری خوار هەژدە ساڵ لەو وڵاتە بە پێی یاسا قەدەغە کراوە بەڵام هێشتا بە ڕێژەیەکی زۆر ئەنجام دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار