کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ماف و ئازادییه‌کان پیرۆزبایی له پارێزه‌ر به‌شدار حه‌سه‌ن ده‌كات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ماف و ئازادییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی له پارێزه‌ری زیندانییانی بادینان (به‌شدار حه‌سه‌ن) ده‌كات.
کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ماف و ئازادییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ هاوڵاتی ناردوە دەڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشار و هێنان و بردنه‌ی دادگای هه‌ولێر، سه‌ره‌ڕای بڕیاره ناڕه‌وا و نایاسایی و نادادوه‌رییه‌کانی، سه‌ره‌ڕای بێبه‌ڵگه‌یی و ناپیشه‌یی دادوه‌ر و دادگاکان، دواجار له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا مه‌دالیای د‌ه‌ستخۆشی، شکۆ و شانازی درایه سه‌رۆکی گروپی پارێزه‌رانی داکۆکیکه‌رانی زیندانییانی بادینان کاک (به‌شدار حه‌سه‌ن).
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ئەم خەڵاتە جیھانییە، نیشانەی شکستی کابینە پۆلیسیەکەی نۆیەمە لەپرۆسەی ئازادی و دیموکراسی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوە؛ كە ئەمە پەیامێکە بۆ ئازادیخوازان و بەرەی ناڕازی، کە ئەمریکا و جیھان پشتگیریتان دەکات، چۆن پێش مانگێکیش خەڵاتی جیھانی رۆژنامەنوسی ئازاد بە خاتون نیاز عەبدوڵا بەخشرا، واتە دەسەڵاتی ھەرێم مەترسییە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسی، ئەمەش نمونەی ئەو ڕژێمانەمان لەبیر دێنێت کە پێش کەوتنیان کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن و یاخییەکانیان خەڵات دەکرێن.
ئاشكراشیكردوە: ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی داکۆکی له ماف و ئازادییه‌کانی باشوری کوردستان، وه‌ک گروپێک، که به‌شدارییه‌کی که‌م یان زۆرمان له له قاودانی بڕیاره‌کانی دادگاکه، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر پرۆسه نادادپه‌وه‌ره‌ییه‌کانی دانیشتنه‌کانی داگاکاندا هه‌بوه، به پێویستی ده‌زانین له لێره‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان به به‌شدار حه‌سه‌ن و ته‌واوی ئه‌ندامانی گروپی پارێزه‌رانی داکۆکیکه‌رانی زیندانییانی بادینان بکه‌ین. هه‌ر خودی ئه‌م مه‌دالی پێدان و بانگهێشته‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ناوبراو، گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌یه، که ئه‌و بڕیار و پرۆسه‌یه‌ی داگاکانی هه‌ولێر، نادادپه‌روه‌ریانه و ناپیشه‌ییانه بوون و هیچ هێزێکی یاسایی و دادوه‌رییان تێدا نییه، هه‌روه‌ها هیچ به‌هایه‌کی ڕه‌وایی و دادگه‌رییان تێدا ڕ‌ه‌چاو نه‌کراوه.