سەرۆکوەزیرانی یابان سکرتێرێکی خۆی لەسەر لێدوانی دژە هاوڕەگەزخوازەکان لەکارەکەی دوورخستەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی یابان سکرتێرێکی خۆی لەکارەکەی دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆی لێدوانەکانی دژی هاوڕەەزخوازەکان کە فومیۆ کیشیدا بە " ڕق و توڕەیی" وەسفی کردووە.

فومیۆ کیشیدا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارم دا وەک سکرتێر لەکارەکەی دووری بخەمەوە، هەروەها وتیشی  لێدوانەکانی ماسایۆشی ئارای، کە تێیدا وتی "تەنانەت نایەوێت سەیری" هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەکان بکات، "توڕەیی و ڕق " و "ناتەبا"ی  لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی گشتگیر درووستەکات  کە حکومەت ئامانجی کۆمەڵگەیەکی فرەجۆر وگشتگیرە.
ڕۆژی هەینی، ماسایۆشی  ئارای، بەرپرسێکی ئابووری و بازرگانی کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا وەک سکرتێر پەیوەندی بە ستافی کیشیدا کردبوو ، وتی "پێی ناخۆشە ئەگەر لە تەنیشت ماڵەوەکەیەوە بژین" و خەڵک واز لە وڵات دەهێنن ئەگەر ڕێگە بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان بدەین". 
ماسایۆشی ئارای  تەمەن 55 ساڵ، دوای ئەو لێدوانانەی  داوای لێبوردنیشی کرد و ڕایگەیاند، لێدوانەکانی گونجاو نین، تەنانەت ئەگەر بۆچوونی تایبەتی خۆی بێت.
لێدوانەکانی ئارای دوای ئەوە هاتبوو کە کیشیدا لە پەرلەمان ڕایگەیاندبوو کە هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان پێویستی بە ڕەچاوکردنی ورد هەیە بەهۆی ئەو کاریگەریانەی کە دەکرێت هەیبێت  لەسەر پێکهاتەی خێزانەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی یابان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین سکرتێری خۆی لەکارەکەی دوورخستۆتەوە بەهۆی پەسەندنەکردنی کارەکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار