جۆ بایدن: تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتیەکەم توانیویەتی ١٢ ملیۆن هەلی کار بڕەخسێنێت، تاوەکو ئێستا هیچ سەرۆکێک نەیتوانیوە ئەوە بکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتاری ساڵانەیدا ڕۆژی سێشەممە باسی لە گرنگترین پرسە ناوخۆییەکانی ئەمریکا کرد، بەتایبەتیش جەختی لە دۆخی ئابوری وئاسایشی ئەمریکا کرەوە و ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیەکەم توانیویەتی ١٢ ملیۆن هەلی کار بڕەخسێنێت تاوەکو ئێستا هیچ سەرۆکێک نەیتوانیوە ئەوە بکات.

جۆ بایدن لە ماینی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، کە پەتای کۆرۆنا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆکاری دداخستنی خوێندنگاکان و دامەزراوەکان ئەمەش زیانی زۆری لێداوین، وتیشی چیتر کۆرۆنا توانای کۆنتڕۆڵکردنی ژیانی ئێمەی نیە.

بایدن لەبارەی داهاتووی ئەمریکاوە وتی، کێ دەڵێت ئەمریکا جارێکی تر ناتوانێ پێشەنگی جیهان بێت؟ ئێمە پێشتر لەڕووی ژێرخانی ئابوریەوە لەپلەی یەکەم بووین، بەڵام دواتر هاتینە پلەی سیازدەهەم، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان ساڵە هەزاران بەرهەممان هاوردەکردووە لەگەڵ هەزاران هەلی کار.

لەبارەی ناکۆکیەکانی نێوان دیموکرات وکۆماریەکانەوە بایدن  باسی لەوە کرد، زۆر جار وامان پێوتراوە کە ناتوانین کار بکەین پێکەوە، بەڵام هەرچەندە کۆماریەکان هەندێک بڕیاریان بەبێ ئێمە داوە وهەنگاویان ناوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین بڕیاری گرنگمان پێکەوە داوە ولەماوەی ڕابردوودا سەلماندوومانە کە دەتوانین پێکەوە کاربکەین، هاوکات داواشی کرد لە هەردوولا کە بتوانن کاربکەن بۆ بنیاتنانی پردی نێوان ئەمریکا وگەلی ئەمریکا.

بایدن لەبارەی کارکردنی کۆماریەکان ودیموکراتەکانەوە وتیشی، لەوکاتەی بومەتە سەرۆک نزیکەی ٣٠٠ یاسام مۆرکردووە کە سەر بە هەردوو کۆماریەکان ودیموکراتەکان بوون، لەوانەش یاسای دژی توندوتیژی ژنان، هاوسەرگیری، یاساکانی ڕیفۆرمی هەڵبژاردن.

لەگەڵ ئەوەشدا لە درێژەی قسەکانیدا جۆ بایدن، باسی لە کاریگەریەکانی هێرشکردنە سەر دیموکراتەکانی کرد و وتی، ئەمڕۆی دیموکراتەکان بەهێزە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا نیشانەکانی هێرشەکەی پێوەدیارە کە دوو ساڵ لەمەوبەر کەوتە بەرهێرش.

هاوکات بایدن لەبارەی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی خۆیەوە ڕایگەیاند، " من خۆم بۆ سەرۆکایەتی کاندید کرد تاوەکو شتەکان لە بنەڕەتدا بگۆڕم ، بۆ ئەوەی دڵنیابم کە ئابوری بۆ هەموانە و بۆ ئەوەی هەمووکەسێک هەست بەوە بکات بەوکارەی دەیکەین.

بایدن لە وتارەکەیدا  ئاماژەی بە چەندین پڕۆژەی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار وبەهێزکردنی ئابوری ئەمریکا دا، هاوکات جەختیشی لە یەکگرتووی ئەمریکا وکارکردنی نێوان هەریەک لە کۆماریەکان ودیموکراتەکان کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار