15 کەس لەسەر نانەوەی ئاژاوە و توندوتیژی لە دەرەوەی هۆتێلێکی پەنابەران لە بەریتانیا دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی ناوخۆی مێرسیساید لە بەریتانیا  ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، خۆپیشاندانێکی دژە کۆچبەران لە دەرەوەی هۆتێلێکی پەناخواز لە باکوری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا بووە هۆی توندوتیژی و لە ئەنجامدا 15 کەس دەستگیر کراون.

بەشی پۆلیسی مێرسێساید گوتی ئەفسەرێکی پۆلیس و دوو هاووڵاتی توشی برینی لاوەکی بوون لە کاتی خۆپیشاندانەکەی  شەوی هەینی لە شاری سێنسلی گوندێک کە دەکەوێتە 13.5 کیلۆمەتر (8.4 میل) لە شاری لیڤەرپوڵ.

هێزەکانی پۆلیس گوتیان هەندێک لە خۆپیشاندەران ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسیان سوتاندووە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون،  تەمەنیان لەنێوان تەمەنی 13 بۆ 54 ساڵ بووە.

سەرۆکی مێرسیساید کۆنستبڵ سیرینا کەنەدی وتی: "ژمارەیەک کەس کە شەوی ڕابردوو لە هۆتێلی سویتس دەستگیرکران بەنیازبوون خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراو بکەن و بەکاربێنن بۆ ئەنجامدانی ڕەفتاری توندوتیژ و قێزەون". "ئەوان بە چەکوش و کەلوپەلی ئاگرینەوە چەکدار بوون بۆ ئەوەی ئەوەندەی لەتوانایاندا بێت کێشە دروست بکەن و کردەوەکانیان دەبووە هۆی ئەوەی کە ئەندامانی پۆلیس وهاوڵاتی ئاسای  بە سەختی بریندار بن یان خراپتر".

ئەوەشی ڕونکردەوە،" لەوانەیە هۆکاری دروستبونی خۆپیشاندانەکە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە ئەفسەرەکان ئاگادار کراونەتەوە لە پڕوپاگەندەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێش ئەوەی ناڕەزاییەکان دەستپێبکەن  دەربارەی ڕوداوێک گوایە پێشتر لە هەفتەکە "پیاوێک هەڵسوکەوتی نەشیاوی کردوە بەرامبەر کچێکی هەرزەکار".

ئەو وتی کە پیاوێک لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لەسەر ئەو ڕوداوە "لە بەشێکی دیکەی وڵاتەکە" دەستگیر کراوە، بەڵام دواتر دوای ئامۆژگاریەکانی خزمەتگوزاری جێبەجێکاری تاج (سی پی ئێس) ئازاد کراوە.

سیرینا ڕاشیگەیاند لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و کوتی"بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و زانیاری هەڵە کاریگەری تەواوی لەسەر هەڵسوکەوتی هاوڵاتییان هەیە و دەکرێت ڕوداوی نەخوازراوی لێبکەوێتەوە وتیشی وتی هیچ پاساوێک نییە بۆ توندوتیژییەکانی ڕۆژی هەینی .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار