دوای باڵۆنەکەی چین لە ئەمریکا، تەنێکی نەناسراوە لە ئاسمانی کەنەدا خرایەخوارەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



جەلا هۆرێنی 

فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی کەنەدا و ئەمریکا، لە ئاسمانی کەنەدا، شتێکی نەناسراوی خستە خوارەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەیەک لەمەوبەر ئەمریکا باڵۆنێکی سیخوڕی چینی گومانلێکراوی خستە خوارەوە. 
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کە ڕایگەیاندووە، فەرمانی دابەزاندنی تەنەکە داوە، لە تویتێکدا نووسیویەتی، "فڕۆکەی کەنەدا و ئەمریکا بەهاوبەشی، فڕۆکەیەکی جۆری F-22ی ئەمریکیش بە سەرکەوتوویی تەقەی لە تەنەکە کردووە".

هێزەکانی کەنەدا لە یوکۆن (Yukon)ئێستا پاشماوەی ئەو تەنە وەرئەگرنەوە و شیکاری دەکەن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن قسەی کردووە لەسەر دوایین تەنی نەناسراو. 
ئانیتا ئاناند وەزیری بەرگری کەنەدا لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە لەگەڵ لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا قسەی کردووە و ئەو دووانە "دووپاتیان کردەوە کە هەمیشە پێکەوە بەرگری لە سەروەری وڵاتی خۆیان دەکەین".

لێرەدا خاڵە سەرەکییەکانی ئەم چیرۆکە دەخەینەڕوو:
هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، باڵۆنە سیخوڕییە گومانلێکراوەکانی چینی خستۆتە خوارەوە کە بەشێکن لە "بەلەمێک" کە پێنج کیشوەری گرتووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئەمریکا و کەنەدا پێکەوە فڕیون بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو تەنە ببنەوە.
پات ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، "سەرۆک بایدن ڕێگەی بە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا داوە کە ڕاسپێردراون بۆ فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمریکای باکوور (NORAD) بۆ ئەوەی لەگەڵ کەنەدا کاربکەن بۆ دابەزاندنی تەنێکی ئاسمانی لە بەرزایی بەرز بەسەر باکووری کەنەدا ئەمڕۆ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە دوو فڕۆکەی جەنگی ئێف ٢٢ مووشەکێکی جۆری AIM 9Xی تەقاندووە کە کەوتۆتە خوارەوە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، جۆ بایدن و جەستن ترودۆ "دەستخۆشییان لە هاوبەشی بەهێز و کاریگەری نۆراد و فەرماندەیی باکووری ئەمریکا کردووە و ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لە هەماهەنگییە نزیکەکانیان بۆ دۆزینەوە و بەدواداچوون و بەرگریکردن لە ئاسمانەکەمان".
تەنەکە لە ئاسمانی یوکۆن (Yukon)کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەلاسکا خراوەتە خوارەوە و هەفتەی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانیش تەنێکی دیکەیان خستە خوارەوە.

سەرچاوە:
1-BBC
2-CTV News 
3-Hindustan Times
4-CBC News 

جەلال هۆرێنی/ کەنەدا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار