ئەرجەنتین هۆشداری دەدات بەرامبەر بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی ئەرجەنتین بەهۆی گەرماوە باری نائاسایی لە 9 هەرێمی باشوور و نێوەڕاستی ئەو وڵاتە راگەیاندووە. هاوکات داوای لە هاووڵاتیان کردووە، خۆیان لەخۆدانە بەر تیشکی خۆر بەدووربگرن.
بە گوێرەی ئاژانسی کەشناسیی ئەو وڵاتە، دیاردەی نیوەبازنەیی باشووری، هۆکاری گەرماکەیە و لە بەشێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە 42 پلەی سلیزی تۆمارکراوە ئەوەش بە بڕی 1.7 پلە لە بەرزترین پلەی گەرمی زیاترە، کە لە دوای ساڵی 1961ـەوە تۆمارکراوە.
هاوکات ئەمڕۆ لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین، پلەی گەرما 38 پلەی سلیزییە و خەڵک بۆ خۆفێنکردنەوە پەنایان بۆ کەناراوەکان بردووە. ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە ئەرجەنتین کردووە، پلەی گەرمای بۆ بەرزترین بەراورد بە 60 ساڵی رابردوو، بەرزکردووەتەوە.
زانای کەشناسی ئینزۆ کامپێتێلا بە ئاگینس پرێسی گوت لە کاتێکدا کە شەپۆلی گەرمی ناوبەناو ئاساییە، گۆڕانی کەش و هەوا وای لێکردوون لە هەموو کیشوەرێکدا "بەردەوامتر و چڕتر" بن، تەنانەت لە هەرێمی پاتاگۆنیای شاخاوی ئەرجەنتینیش.
جێگەیباسە ئەمساڵ بۆ جاری پێنجەمە شەپۆلی گەرمای بەهێز روو لە ئەرجەنتین دەکات و حکومەت هۆشداری دەدات لەوەی گەرماکە زیانی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵی دەگەیێنێت.
ساڵی رابردووش، دیاردەی لانینا پلەی گەرمای لە تەواوی ئەرجەنتین بەرزکردەوە و بە بڕی 10 ملیار دۆلار، زیانی بە دانەوێڵەی وڵاتەکە گەیاند.