ئەمریکا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات دەروازەی سنوری زیاتر لەسەر سوریا بکرێتەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە "دەستبەجێ دەنگ بدات" بۆ ڕێگەپێدان وداواکردنی گەیاندنی یارمەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆئەو ناوچانەی سوریا کە لەژێر دەستی  یاخیبوواندایە  لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی  تورکیاوە پاش بومەلەرزەی کوشندەی هەفتەی ڕابردوو.

لە ساڵی 2014ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر فەرمانی ئەنجومەنی ئاسایشدا توانیویەتی یارمەتیی بگەیەنێت بە  ملیۆنەها کەس لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای سووریای بەڵام لە ئێستادا سنوردارکراوە بۆ بەکارهێنانی تەنها یەک دەروازەی سنووری، هەربۆیە ولایەتەیەکگرتووەکان داوای کردنەوەی سنورەکان دەکەن بۆ گەیاندنی هاوکاری.

لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆیتەرز گوتی: "لە ئێستادا، هەموو کاتژمێرێک بۆ ئێمە گرنگی هەیە" "خەڵکی ناوچە زیان لێکەوتووەکان پشتیان بە ئێمە بەستووە".

ئەو وتی: "ناتوانین وازیان لێ بهێنین - پێویستە دەستبەجێ دەنگ بدەین بە بڕیارێک بۆ ئەوەی دەرگای سنوری زیاتر بکرێتەوە بۆ گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکان" "کاتی ئەوە هاتووە بە پەلە و مەبەست بجوڵێین".

هاوکات  ڕۆژی یەکشەممە کاروانێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە سوریا بۆ گەیاندنی یارمەتییە نێودەوڵەتیەکان

لە ئێستادا ژمارەی قوربانیانی بەهۆی بومەلەرزەی کارەساتبارەوە کە لە تورکیا و سوریا کەوتبووە نزیکەی 33 هەزارکەسی تێپەڕاندووەو بەردەوامە لە بەرزبونەوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار