بەریتانیا: ڕووسیا لەم دوو هەفتەیەدا زۆرترین ڕێژەی مردن و برینداربونی هەبووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕوسیا بەرزترین ڕێژەی قوربانی هەبووە لە بەرەکانی جەنگدا .
ئەم قسەیەی وەزیری بەرگری بەریتانیا لەسەر بنەمای ئەو داتایانەیە کە بەرپرسانی سەربازی ئۆکرانیا خستویانەتە ڕوو،کە تیایدا لە هەفتەی ڕابردوتا ڕوسیا بە نزیکەی ڕۆژانە 824 قوربانی هەبووە.
ئەو وەزارەتە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە زیادبوونی قوربانییەکانی ڕووسیا بە هۆی چەند هۆکارێکەوە کە بریتین لە نەبوونی سەربازی ڕاهێنراو و هەماهەنگی و سەرچاوەکان لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ.
هاوکات، لە پەیامە ڤیدیۆییەکەی شەوی یەکشەممەیدا ، ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ستایشی هەوڵەکانی کرێکارانی کرد بۆ گەڕاندنەوە و چاککردنی وێزدگەکانی کارەبا و وزەی وڵاتەکەی کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکییەوە لە لایەن ڕووسیاوە لە ڕۆژی هەینیدا تێکشکێنران.
وتیشی،" ئەو ڕاستییەی دوای هێرشێکی موشەکی بەوشێوەیە گەورە لەم هەفتەیەدا، بتوانین ڕۆژێکی ئاوا ئاشتییانە پڕوزەمان هەبێت، پرۆفیشناڵبوونی کرێکارانی وزەمان دەسەلمێنێت".
هاوکات ڕوسیا لە کۆتایی هەفتەدا بەردەوام بوو لە تۆپبارانەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا و لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی زەوی زیاتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، شارەکان تۆپباران دەکات.
سیرهی لیساک، پارێزگاری هەرێمی دنیپرۆپتۆڤسک، ڕایگەیاند، کە لە هێرشەکەی سەر نیکۆپۆلی شاریک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە، کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە هێرشه که ی ڕوسیا چوار بینای نیشتەجێبوون و قوتابخانەیەکی پیشەیی و ئاسانکاری چارەسەری ئاویان تێکداوە.
سوپای ئۆکرانیاش ڕایگەیاند کە شەوی شەممە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیایان لە ناوچەی زاپۆریزهژیا و دۆنتسک تێکشکانووە.
ئۆلیکسی دانیلۆڤ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری ئۆکرانیا شەوی شەممە بە تەلەڤزیۆنی ئۆکرانی گوت: "ڕوسیا کێشەی گەورەیان هەیە لە تەکنیکەکانیاندا بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان".
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه، لە یادی یەک ساڵەی دەستپێکی شەڕەکە نزیک دەبێتەوە.