لە کەنیسەی کاسۆلیکی  پورتوگال دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیسیۆنێک لە پورتوگال ئاشکرایکرد کە لە ساڵی ١٨٩٦ەوە نزیکەی پێنج هەزار منداڵ لە کەنیسەی کاسۆلیکی پورتوگال دەستدرێژییان کراوەتە سەر سەرەڕای ئەوەی بەشێکی ئەندامەکانی دەڵێن ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان زۆر زیاترە.

کۆمسیۆنیک لیکۆڵینەوەکانی خۆی ئاشکراکردووە لەسەر دەست درێژیکردنە سەرمنداڵان لە کەنیسەی کاسۆلیکی پورتوگالدا لە دوای سەدان قوربانی  کە لە کەنیسەکەدا دەستدرێژییان کراوەتەوە سەر،  سەرۆکی کۆمسیۆنەکە  دەڵێت" ئەو بەڵگانەی خراوەتەڕوو، قەناعەت پێکەرن و لە هەندێک شوێندا خراپەکاری بەربڵاوە".

هاوکات پێشتر کەنیسەی کاسۆلیکی پورتوگال ڕایگەیاندبوو کە ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر، هەرچەندە دانانی کات و سنوردارکردنی کاتێکی تایبەت بۆ ئەو پڕۆسەیە بەو  مانایەیە کە قەرەبووی یاسایی بۆ زۆربەی قوربانییەکان کاتەکەی بەسەرچووە.

هاوکات پاپا فرانسیسیش  بەڵێنی داوە کە کڵێساکە لە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان ڕزگار بکات،  هەروەها   بڕیارە لە مانگی ئابدا سەردانی لیسبۆن بکات و چاوی بە قوربانییەکان بکەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار