لەچوار پارێزگای باکوری کوردستان قەدەغە ڕاگەیەندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی تورکیا لە پارێزگاکانی شڕنەخ، جۆلەمێرگ، مێردین و سێرت هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێکی قەدەغەکرد.

پارێزگارانی پارێزگاکانی شڕنەخ، جۆلەمێرگ، مێردین و سێرتی باکوری کوردستان لەم بارەیەوە راگەیەندراویان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر ' هەوڵی دابەشکرایی لەنێوان گەلدا، پاراستنی یاسا و ماف، تەندروستی گشتی، هەوڵی تکدەرانە و رووداوە مەترسیدارەکان' بڕیار دراوە لەو چوار پارێزگایە قەدەغە رابگەیەندرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکان، تاوەکو ١٥ رۆژی دیکە، هەموو جۆرە، خۆپیشاندان، گردبوونەوە، رێپێوان، کۆبونەوەیەک قەدەغەیە. 
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەموو شارەکانی باکوری کوردستان، کەمپەینی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەی ٦ی شوبات دەستی پێکردووە و ئەم قەدەغەیە کاریگەری لەسەر پرۆسەی کۆکردنەوەی هاوکاریەکان دروست دەکات. هەروەها هیچ دۆخێکی ناجێگیر و شەڕ لەو شارانەدا رووی نەداوە.

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی تورکیا لە هەشت پارێزگای باکوری کوردستان و دوو پارێزگای تورکیا کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، باری نائاسایی بۆ سێ مانگ راگەیاندووە. ئۆپۆزسیۆن رایدەگەیەنێت کە راگەیاندنی باری نائاسایی کاریگەری خراپی لەسەر گەیاندنی هاوکاریەکانی بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دروست کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار