نیکی هەیلی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نیکی هەیلی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند کە بڕیارە پرۆسەکەی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ بەرێوەبچێت.

نیکی هەیلی سەر بە پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکایە و پێشتر باڵیۆزی فەرمی ئەو وڵاتە بووە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و پارچە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە بە ناونیشانی  "کاتی نەوەی نوێی ئەمریکایە."و تێیدا کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند.

هالی تەمەن 51 ساڵ ، پارێزگاری پێشووی کارۆلینایەو  کە لە ساڵی 2017 تا 2018 وەک باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر دەسەڵاتی ترامپدا خزمەتی کردووە.

هاوکات ڕاگەیاندنی خۆکاندیدکردنەکەی زیاتر لە 20 مانگ پێش هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی 2024 هەلێکی زیاتر دەدات بە هاڵی بۆ ڕاکێشانی سەرنج و کۆکردنەوەی پارە ،و ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە نیکی نە سپی پێستە و نە رەش پێستە بەڵکو بە رەگەز هندییە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ هەمەجۆری هاوڵاتیانی ئەمریکی.

نیکی هەیلی رەخنەی لە پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا گرتووە بە شکستهێنانیان لە بەدەستهێنانی دەنگی گەل لە حەوت هەڵبژاردن و بە توندی رەخنەی لە کارگێری سەرۆکایەتی جۆو بایدنی ئێستای سەرۆکی ئەمریکا گرتووە و تۆماری سەرۆکایەتییەکەی بە خراپ ناوبردووە و داوای پاراستنی سنوور و بەهێزکردنی ئاسایشی ئەمریکای کردووە.

بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچیت و نیکی هەیلی پێش وەختە کاندیبوونی خۆی بۆ ئەو پۆستە راگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار