هۆڵەندا: فڕۆکە شەڕکەرەکانی هۆڵەندا سێ فڕۆکەی سەربازی ڕووسیایان لە نزیک پۆڵەندا دوورخستەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا لە درەنگانی ڕۆژی دووشەممەدا ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی ئێف-35ی هۆڵەندی ڕێگرییان لە نزیکبونەوەی سێ فڕۆکەی سەربازی ڕووسیا کردوە لەلە نزیکبونەوە لە پۆڵەندا.
بەپێی وەرگێڕانی رۆیتەرز لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکەدا، فڕۆکە نەناسراوەکە لە ناوچەی ناتۆی پۆڵەندی نزیک بوونەتەوە.
وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا وتی " فڕۆکەکان کە لەو کاتەدا نەناسراو بوون لە کالینینگرادەوە نزیک ناوچەکانی پۆڵەندای ژێر بەرپرسیارێتی ناتۆنزیک بوونەتەوە." کالینینگراد(Kaliningrad) کەناری بالتیکی ڕووسییە کە دەکەوێتە نێوان ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ پۆڵەندا و لیتوانیا.
وەزارەتەکە وتی " دوای ناسینەوەیان، دەرکەوت کە سێ فڕۆکە بوون: فڕۆکەیەکی IL-20M Coot – A ی ڕووسی بووە کە دوو فڕۆکەی Su – 27 هاوەڵییان دەکرد. فڕۆکە F-35 ەکەی هۆڵەندا لە دوورەوە هاوەڵی فڕۆکە ڕووسییەکانی کردووە و دواتر هاوەڵییەکەی ڕادەستی هاوبەشەکانی ناتۆ کردووە."
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تاوەکو ئێستا لێدوانی لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.
وەزارەتی بەرگری هۆڵەنداش ڕایگەیاند بۆ مانگی دوو و سێ هەشت فڕۆکەی ئێف 35 ی وڵاتەکە لە پۆڵەندا جێگیرکراون.