زێلێنسکی: ئامادەکاری دەکەین بۆ هێرشکردنە سەر سوپای رووسیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی  لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵی دەستەبەرکردنی چەکی زیاتر و کاریگەریان داوە بۆ سوپای وڵاتەکەی بۆ ئەو هێرشانی ئامادەکارییان بۆ کردووە بۆسەر سوپای رووسیا.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ شەو لە چەناڵی خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردەوە، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی هەڵسەنگاندنی بۆ کۆبوونەوەی گرووپی بەرگریی دیداری ئۆکراینا کرد کە لە بڕۆکسل بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچووە.

راشیگەیاند: ''ئەمە نۆیەمین کۆبوونەوەی لەم جۆرەیە. بڕیارێکی دیکەی بەهێز درا بۆ پاراستنی دەوڵەتەکەمان و بەهێزکردنی سەربازەکانمان. لەلایەن هاوبەشەکانەوە رەزامەندی نیشاندراوە بۆ ناردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی زیاتر. لەگەڵ تانک و تۆپ و گولـلەی زیاتر، هەروەها رەزامەندی نیشاندرا لەبارەی مەشقی زیاتر بە سوپاکەمان''.

سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا ئامادەکارییان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر سوپای رووسیا و رایگەیاند: ''بۆ ئەو هێرشەی ئامادەکاریمان بۆ کردووە ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ دابینکردنی چەکی زیاتر و چەکی دورهاوێژی زیاتر و هێزی زیاتر بۆ سەربازەکانمان''.

هاوکات ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە دوای کارەساتی سەدە کە تورکیای هەژاند تیمی گەڕان و رزگارکردنیان رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

ئەمەشلەکاتێکدایە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (15ی شوباتی 2023)، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له ‌هێرشێكی رووسیادا هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌درێژایی سێ كیلۆمه‌تر كشانه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی لۆهانسك.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا هاتووه، سه‌ربازانی رووسیا بە مەبەستی پێشڕەوی زیاتر چوونه‌تە ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی له ‌دارستانه‌كانی هه‌رێمی لۆهانسك، له‌كاتی هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كه‌دا، هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی په‌رش و بڵاو تاوه‌كو سێ كیلۆمه‌تر بۆ خاڵی دواتر کشانەوە.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، سه‌ربازه‌ ئۆكرانیه‌كان، كه‌ له ‌شوێنه‌كانیان هه‌ڵاتن، ئامێره‌ سه‌ربازه‌كانیان و لاشه‌ی كوژراوه‌كانیان جێهێشتووه‌.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی  پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار