لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ویلایه‌تی ئالابامای ئه‌و وڵاته‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردوو سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.

بە پێی هەواڵێکی ئەی بی سی، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری "بلاك هۆك" نزیك شاری هانتسفیڵ له‌ ویلایه‌تی ئالاباما كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردوو سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌وباره‌وه‌ دون ویستر، ئه‌ندامی تیمی فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ندروستی له‌ شاری هانتسفیڵ به‌ میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند، دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی، ئاگر له‌ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردوو سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ تۆڕی هه‌واڵی (فۆكس نیوز)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ هیچ هاووڵاتییه‌ك له‌ نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌ بریندار نه‌بووه‌.

هاوکات بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکا ئەو هەلیکۆپتەرە سەر بە پاسەوانی نەتەوەیی تێنیسی بووە.

ئەمەشلەکاتێکدایە لە 23ی دووی ساڵی ڕابردوو دوو هەلیکۆپتەری بلاک هاوک لە یوتا لە کاتی ڕاهێنانێکدا کەوتنە خوارەوەو تێکشکان  تێکشکان، پێکدادانەکە لە نزیک سەیرانگای خلیسکێنەی سنۆبێرد ڕوویدا لە ڕۆژی سێشەممە هاوکات  هیچ ستافێک یان هاوڵاتی مەدەنی بریندار نەبوون و نەمردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار