ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان: روسیا نزیکەی نیوەی تانکەکانی لەدەستداوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان رایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا نزیکەی نیوەی باشترین تانکهكانی خۆی لەدەستداوەلەکاتێکدا کیێڤ خۆی ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنی تانکی مۆدێرن لە رۆژئاواوە.
ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان راشیگەیاندوە، رێژەی زیانەکانی هەندێک لە مۆدێرنترین تانکهكانی روسیا دەگاتە 50%، ئەوەش مۆسکۆ ناچار دەکات پشت بە تهكنیكی سەردەمی سۆڤیەت ببەستێت كه هێزی ئاسمانییه.
زیانی تانکهكانی روسیا لە نێوان دو هەزار بۆ دو ههزار و 300 تانکی مەزەندە دهكرێت، زیانەکانی ئۆکرانیاش نزیکەی 700 تانكه.
هاوکات ئۆکرانیا بەڵێنی نزیکەی 100 تانکی مۆدێرنی لە رۆژئاوای پێدراوه، لەوانە "ئەبرامز"ی ئەمریکی، "پلنگ"ی ئەڵمانی و "چالنجەری" بریتانی، کە تواناکانیان زۆر لە مۆدێلە کۆنەکانی روسیا زیاترە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و تا ئێستا بە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی