مەسرور بارزانی و سەرۆکی فەڕەنسا تاوتوێی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی  هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە  لە کۆشكی ئیلیزێ لە پاریس لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا تاوتوێی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد و جەختیان لەسەر چارەسەری کێشەکانیان کردەوە.

میدیای سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاوی کردۆتەوە، کە ڕۆژی پێنجشەممە مەسرور بارزانی لەگەڵ ئیامونێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس کۆبوونەوە و تاوتوێی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کردووە.

 

ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەکاتێکدایە کە دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی حەوتی ئەم مانگە کەوا بڕیاربوو  لەسەر دەستوریبوون یان نەبوونی درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات وبڕیار لەو باریەوە بدات، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار کۆبوونەوەکەی بۆ مانگی داهاتوو دواخست، ئەمەش لە چوارچێوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بوو.

 

هەر لەوبارەیەوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا جەختیان لەسەر چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم کردەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیان پەرەپێدان بە کەرتی ئابوری و هەناردەکردنی بەرووبومی کشتوکاڵی بوو بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

پاریس و هەولێر دوای واژۆکردنی  رێكه‌وتننامه‌ى دۆستایه‌تى و هاریكاری نێوان هه‌ردوو شاری پاریس و هه‌ولێر  به‌ ئاماده‌ بوونى شاندى هه‌ردوو  له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ئان هیدالگۆ شاره‌دارى پاریس و نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر، بە دەستەخوشکی یەکتر ناودەبرێن و پەیوەندیەکانیان لەو میانەشدا چڕتربۆتەوە ئەوەش بەتایبەتی لە ڕووبەڕوبونەوەی جەنگی دژی داعشدا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار