پاسەوانێکی باڵێۆزخانەی بەریتانیا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕوسیا سزا درا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاسەوانێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی لە بەرلین دوای تۆمەتبارکردنی بە سیخوڕیکردن بۆ حکومەتی مۆسکۆ، بە 13 ساڵ و دوو مانگ زیندانیکردن سزادرا.
دەیڤد بالنتاین سمیس (58 ساڵ) پاسەوانی پێشووی باڵیۆزخانەی بەریتانیایە لە بەریلن، دوای ئەوەی لە ئۆپەرسیۆنێکی هەواڵگریدا دەستگیرکرا، دانی بەوەدانا کە زانیاری هەستیاری بۆ باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەڵمانیا گواستووەتەوە.
ئەو بە ١٣ ساڵ و دوو مانگ سزا درا بەڵام دەتوانێت لە ئەڵمانیا یان لە بەریتانیا ئەو ماوەیە تەواو بکات
دادگایییەکە کە لە دادگەی (ئۆڵد بەیلی) لە لەندەن بەڕێوەچوو، تێیدا دادوەر (مارک وۆڵ) لە قسەکانیدا بۆ سزادراوەکە، گوتی "دەیڤید بالانتاین سمیس، رووسیا بەرامبەر خیانەتەکەت پارەی پێداویت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە پاڵنەرەکەی "زیانگەیاندن بووە بە بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا بەهۆی رق و کینەی بەرانبەر بە وڵاتەکەی".
لە دادگاییەکەدا ئەوە خرایەڕوو، کە ئەو پاسەوانە یەکەم پەیوەندی بە باڵیۆزی رووسیاوە لە 2020 بووە و لەو کاتەدا زانیاری لەسەر ستافی باڵیۆزخانەی بەریتانیا و چەند وردەکارییەکەی بۆ باڵیۆزخانەی رووسیا گواستووەتەوە.
لە دوایین دەرکەوتنیدا لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا، دەیڤد بالانتاین سمیس، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەردەکەوێت کە، وێنەی هاووڵاتییەکی رووسی گرتووە کە لە راستیدا سەربە هەواڵگری بەریتانیا بووە و سەردانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کردووە.
هاوکات لەپۆستێکی تویتەردا، وەزیری ئاسایش تۆم توگندات ن سمیس بە "خائین" ناودەبات و دەڵێت،"خیانەتی لە هەموومان کرد باڵیۆزخانەکەمان و وڵاتەکەمانی خستە مەترسییەوە من سوپاسگوزاری ئێم ئای 5 و ئەفسەرە سەرسوڕهێنەرەکانیان و پۆلیس و هاوکارە ئەڵمانیەکانمان دەکەم کە درکیان بەم کارە کرد و توانییان ببیبەنە بەردەم دادگا و سزادرا".