ڕوسیا ویلایەتە یەکگرتووەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ئۆکرانیای هان داوە بۆ درێژەدان بە جەنگ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕوسیا ڕۆژی هەینی ئەمریکای بەوە تۆمەتبارکرد کە هانی ئۆکرانیا دەدات بۆ ئەوەی جەنگەکە درێژە پێبدات بە هاندانی بۆ ئەوەی هێرشبکاتە سەر سەر کریمیا و هۆشداریشی دا کە واشنتن ئێستا ڕاستەوخۆ لە ململانێکەدا تێوەگلاوە دەشڵێت "شێتەکان" خەونیان بە تێکشکاندنی ڕووسیاوە هەیە.
مۆسکۆ وەڵامی لێدوانەکانی ئەمریکای دایەوە دوای ئەوەی ڤیکتۆریا نولاند ڕایگەیاند ئەمریکا ڕەچاوی ئەوە دەکات کە کریمیا کە لە ساڵی 2014دا لە لایەن ڕووسیاوە داگیرکراوەولە ئۆکرانیاوە بەکەمترین کات دابڕێندراوە هاوکات واشنتن پشتیوانی لە هێرشەکانی ئۆکرانیا دەکات بۆ سەر ئەو ناوچەیە، هەربۆیە ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کاتی پرسیارکردن لە لێدوانەکانی نولاند بە پەیامنێرانی وت: "لە ئێستادا ئەمریکا : ڕژێمی کیڤ هاندەدات بۆ درێژەدان بە جەنگ ".
زاخارۆڤا ئەوەشی وت: "ئەوان بە بڕێکی زۆر چەک و زانیاری بۆ کیڤ دابین دەکەن، بەمشێوەیە ڕاستەوخۆ بەشدارییان لە پلانی ئۆپەراسیۆنی شەڕدا کردووە" هەروەها دەشڵێت "شێتەکان" خەونیان بە تێکشکاندنی ڕووسیاوە هەیە.
کریمیا کە بەندەری سیڤاستۆپۆل دەگرێتەوە کە کەشتی دەریای ڕەشی ڕووسیا تێیدایە، لەلایەن دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان و ڕووسیاوە وەک گەورەترین خاڵی شاراوەی جەنگی ئۆکرانیا دەبینرێت.
کرێملین گوتوویەتی لەگەڵ ئەو ناوچانەی مۆسکۆ بە بەشێک لە ڕووسیا دادەنرێت ناوچەکانی ئۆکرانیاش کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادان لە ژێر چەتری چەکە ئەتۆمێکانماندایە .
ئەمەشلەکاتێکدایە، ئەمریکا ڕەتی کردەوە کە دەیەوێت ڕووسیا لەناوببات، هاوکات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ناتۆ دەتوانێت جەنگی جیهانی هەڵبگرسێنێت، گوتیشی پوتین نابێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.