نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی له‌گه‌ڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه .
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/2/17، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سڵێست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاساییشی نێودەوڵەتی کۆبونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت لە کۆبونەوەکەدا کاروباری ئاساییشی نێودەوڵەتی، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه تاوتوێ كرا‌و و باس له دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كراوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، واڵنده‌ر دووپاتى كردۆتەوە كه ولایەتە يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى وڵاته‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ عێراق، له پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تا له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى و نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه‌يان، پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى تيرۆرستانى داعش ده‌بنه‌وه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كردۆتەوەوو به‌رده‌واميى پشتگيريى واشنتۆنى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پێويست و گرنگ دەزانێت.
هاوکات تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.