واشنتۆن نیگەرانە لەوەی کە پەکین بیر لە دابینکردنی چەک بۆ مۆسکۆ دەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا دوای ئەوەی کە ئەو دوو کەسە کۆبوونەوە دیپلۆماتی باڵای چینی وانگ یی ئاگادار کردەوە لە دەرئەنجامەکان ئەگەر چین پشتگیری ڕوسیا بکات داگیرکردنی ئۆکرانیادا و، واشنتۆن نیگەرانە لەوەی کە پەکین بیر لە دابینکردنی چەک بۆ مۆسکۆ دەکاتەوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزئەو دوو دیپلۆماتکارە لە شوێنێکی نادیار کۆبوونەوە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە میونخ، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی وانگ واشنتۆنی بە "هیستریکال" ناوبرد لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو باڵۆنە چینییەی لە ئاسمانی ئەمریکا خرایە خوارەوە.
پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە دوای خستنەخوارەوەی باڵۆنە چینییەکەی بە فەرمانی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا خرایە خوارەوە ئاڵۆزە ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژئاوا بە وردی چاودێری وڵام و کاردانەوەکانی چین دەکات بەرامبەر جەنگی ئۆکرانیا .
بلینکن لە چاوپێکەوتنێکدا کە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کەناڵی ئێن بی سی نیوزەوە پەخش دەکرێت وتی کە ئەمریکا زۆر نیگەرانە لەوەی کە چین ڕەچاوی دابینکردنی پاڵپشتی کوشندە دەکات بۆ ڕووسیا و دەشڵێت ئەوەی بۆ وانگ ڕوون کردەۆتەوە کە ئەو کارە دەرئەنجامی جدی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و بەیژین".
ئەوەشی ڕونکردۆتەوە کە جۆری یارمەتییە کوشندەکان و کاریگەرەکان زۆرن بۆ نمونە دابین کردنی چەک و باسی لەوەشکرد واشنتن بەم زووانە ڕونکردنەوە و زانیاری زیاتری دەبێت.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، وانگ بە بلینکنی وتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت "ڕووبەڕووی زیانەکان ببێتەوە و چارەسەریان بکات" بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە تایبەت لە دوای بەکارهێنانی هێزکە مەبەستی لەمەش خستنە خوارەوەی باڵۆنە چینییەکەیە.
ڕووسیا و چین لە مانگی شوباتی ڕابردوودا هاوبەشییەکی "بێ سنوور" یان واژۆ کرد، کەمێک پێش ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا ئۆکراینا داگیر بکەن و پەیوەندیە ئابوورییەکانیان لە کاتێکدا لە گەشەسەندندایە پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ ڕۆژئاوادا تا دێت خراپتر دەبێت.
ڕۆژئاوا بەردەوام چاویان لە جوڵانەوەکانی چینە بەرامبەر جەنگی ئۆکرانیا چونکە پێیان وایە لە ئەگەری بردنەوەی ڕوسیا لە ئۆکرانیا ،ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی چینیش هێرشبکاتە سەر تایوان.