کۆمپانیای مێتا خزمەتگوزاریەکی زیاد کرد بۆ بەشێکی فەیسبوک وئینستگرام

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆماپانیای میتا کە خاوەندارێتی هەردوو فەیسبوک و ئینستگرام دەکات، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەشێک لە بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام دەتوانن بەپارە سەحە شینەکە بکڕن و بەوەش ئەکاونتەکانیان پشتڕاست دەکرێتەوە.

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاندووە، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی باشترکردنی ئاسایش و ڕاستەقینەی ئەپەکانی سۆشیال میدیا، لەم هەفتەیەدا لە ئوسترالیا و نیوزلەندا بەردەست دەبێت، هاوکات نرخی بەدەستهێنانی ئەو تیکە شینە مانگانە ١١.٩٩ دۆلار لە وێبدا و١٤.٩٩ دۆلار بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن.

 

ئەم بڕیارەی کۆمپانیای مێتا دوای  چەند مانگێک  لەو هەنگاوە  دێت کە ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای تویتەر لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ سیستەمی پشتڕاستکردنەوەی پارەی جێبەجێکرد.

هەروەها کۆمپانیای مێتا ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوی بەکارهێنەرانی ئینستاگرام و فەیسبووک دەبێت لەگەڵ بەڵگەنامەیەکی ناسنامەی  حکومەتدا بگونجێت بۆ ئەوەی پشتڕاستکردنەوەیان پێبدرێت، بەکارهێنەرانیش دەبێت وێنەی پڕۆفایلیان هەبێت کە دەموچاویان دیاربێت.

لەبارەی کاریگەری و شێوازی بەردەستبوونی ئەو تایبەتمەندیەوە کۆماپانیای مێتا لە پۆستێکدا لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ئەو خزمەتگوزاریە  نیشانەیەکی شین دەدات بەو بەکارهێنەرانەی پارە ئەدەن  و زیادکردنی بینینی پۆستەکانیان و پاراستن لە کەسانێک کە خۆیان دەشارنەوە لە سۆشیاڵ میدیادا و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری کڕیاران بە ئاسانی. هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە گۆڕانکارییەکە کاریگەری لەسەر ئەو ئەکاونتانە نابێت کە پێشتر پشتڕاستکراونەتەوە، بەڵام  زیادبوونی بینین بۆ هەندێک بەکارهێنەری بچووکتر دەبێت کە بەهۆی تایبەتمەندییە پارەدارەکەوە پشتڕاستکراونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا مێتا تا ئێستا دیاری نەکردووە کەی ئەو تایبەتمەندییە بۆ وڵاتانی دیکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرچەندە مارک  زوکەربێرگ لە پۆستێکدا ڕایگەیاندووە کە "بەم زووانە" بڵاودەکرێتەوە.

نیشانە شینەکان  وەک وەک ئامرازی پشتڕاستکردنەوە بۆ ئەکاونتی کەسایەتیە ناسراوەکان و دیارەکانی جیهان  بەکارهێنراون بۆ ئەوەی ڕەسەنایەتی خۆیان نیشان بدەن و دووربن لە ئەکاونتی ساختە، بەڵام ڕێگەدان بە بەکارهێنەرانی پارەدان بۆ دەستگەیشتن بە سەحە شینەکان یان نیشانە شینەکان  پێشتر کێشەی بۆ پلاتفۆرمەکانی تری سۆشیال میدیا دروستکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار