پاپای ڤاتیکان داوای هاوکاری بۆ زیانێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
پاپایڤاتیکان داوای هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات
پاپا فرانسیس، پاپایڤاتیکان رایگەیاند، لەکاتێکدا بیری لای هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و زیانلێکەوتوانی زریانەکەی نیوزلاند و بەشێک لە گەلانی دیکەی جیهانە کە بەهۆی شەڕ و برسییەتییەوەڕووبەڕووی مەترسی گەورە بوونەتەوە، لە هەمانکاتیشدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکاری پێویست پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بکەن.
پاپا فرانسیس، لەڤاتیکانەوە پەیامێکی پێشکەش بە کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و باسی لەوەکرد، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و لە هەمانکاتیشدا بیری لای گەلی ئۆکرانیایە کە رۆژانە روبەڕوی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە نابێت ئازارەکانی گەلان لەبیر بکەین، داواکارییەکەشم بۆ هاوکارییەکتر لەو روانگەوەیە کە دەبێت میهرەبانی ئێمە هەمیشە زیندو و بەرجەستە بێت.