بەهۆی ڕۆچونی زەوییەوە لە بەڕازیل 36کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسانی بەڕازیل ڕایانگەیاند بەهۆی  شەپۆلێکی باران بارین و دروستبونی لافاو کە بۆتە هۆی ڕۆچونی زەوی لە چەند ناوچەیەک 36کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرۆکی شارەوانی ساو سباستیان فلیپی ئۆگۆستۆ گوتی 50 خانوو لەناو شارەکەدا ڕووخاون بەهۆی ڕۆچونی زەوییەوە، هاوکات حکومەتی ویلایەتی ساو پاوڵۆ ڕایگەیاند باران لە هەرێمەکە لە ڕۆژێکدا بۆ 600 ملم بەرزبووەتەوە.

لە ئێستادا زۆربەی شەقامەکان داخراون و ژمارەیەک گەشتیار گیریان خواردووە کە چوبونە ئەو وڵاتە بۆ بەشداری لەو فیستیڤاڵانەی ئەنجام دەدران.

بە گوێرەی پێشبینیەکانی کەش و هەوا باران بارین بەردەوام دەبێت بەتایبەت   لە ناوچەکەناراوییەکانی ساو پاولۆ، کە ئەمەش بۆتە جێی نیگەرانی تیمەکانی فریاکەوتن و چاوەڕێی بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانییەکان دەکەن.  

لە ئێستادا ساو پاوڵۆ 180 ڕۆژ باری نائاسای بۆ شەش شار ڕاگەیاند دوای ئەوەی شارەزایان ئەمەیان بە ڕووداوێکی بێوێنە و سەختی کەش و هەوا وەسف کرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار