چین و ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمین وڵاتەکانن کە زۆرترین زیانی گۆڕانەکانی کەشوهەوایان بەردەکەوێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ، هەرێم ویلایەتەکانی چین و ئەمریکا لە پلەکانی یەکەمدان لەناو  ئەو ناوچانەی کە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە.

 بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن پسپۆڕانی کەشوهەوای " ئێکس دی ئای" بڵاوکراوەتەوە ، پارێزگاکانی چین لە پلەی یەکەمی ئەو ناوچانەن کە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، لەوانەش جیانگسو، شاندۆنگ و هێبی لە ڕیزبەندی ئەو ناوچانەدان کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و کەشوهەوای توند.

لە راپۆرتەکەی " ئێکس دی ئای" دا هاتووە، چین لە ٢٠ ناوچەی مەترسیداری جیهانیدا کە زۆرترین کاریگەریەکانی گۆڕانی کەشوهەوای  جیهانیان لەسەر دەرئەکەوێت ، ١٦ ناوچەی  بەردەکەوێت، دوای چین، ئەمریکا شوێنی زۆرترین ناوچە مەترسیدارە لە جیهاندا و لە ناویاندا ویلایەتی کالیفۆرنیا کە دەیەم ناوچەی مەترسیدارە و بەدوای ئەویشدا تەکساس.

هەروەها  سەبارەت بەناوچەکانی دیکەی جیهان  نۆ ناوچەی هیندستان بوونەتە ٥٠ ناوچەی سەرەکی مەترسیدار و ناوەندە ئابوورییە سەرەکییەکانی دیکەی ناو ١٠٠ شوێنی دیکە کە لەبەردەم هەڕەشەی گۆڕانی کەشوهەوادان بریتین لە بوینس ئایرێسی ئەرجەنتین، شاری هۆشی مینی ڤێتنام و جاکارتای ئەندەنوسیا.

هاوکات لەبارەی وڵاتانی ئەوروپاوە، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەوروپا ناوچەی ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا زۆرترین زیانی بەردەکەوێت  بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها  ناوچەی ڤێنێتۆی ئیتاڵیا کە شاری ڤێنیز لەخۆدەگرێت، لە پلەی چوارەمی ئەو ناوچەیەدایە کە زۆرترین مەترسی لەسەرە لە ئەوروپا.

شیکاریەکانی ڕاپۆرتەکەی پسپۆڕانی کەشوهەوای " ئێکس دی ئای" هەڵسەنگاندنی بۆ ٢٦٠٠ ناوچەی جیهان کردووە بە تۆمارکردنی داتا و زانیاری و درووستکردنی  مۆدێلی زیانەکانی ئەو ناوچانە لە ساڵی ١٩٩٠ تاوەکوو ٢٠٥٠، ئەوەش بە پشت بەستن بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە خراپترین سیناریۆدا بۆ  ٣ پلەی سەدی کە لە لایەن پانێڵی حکومەتەکانی نێوان نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەواوە دانراوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار