بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز تاجیكستان و چینی هه‌ژاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر رۆژهه‌ڵاتی تاجیسكتانی هه‌ژاند.

 ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی كاتژمێر 5:37 خوله‌ك، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر و به‌ قووڵایی 20.5 كیلۆمه‌تر وڵاتی تاجیكستانی هه‌ژاند.

ڕاشیگەیاند،  بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی تاجیكستان و له‌ نزیك سنووری هه‌رێمی شینجیانگ ئویگوری چینی روویداوە.

هاوکات  تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 23ـی شوبات2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 6.4 پله‌ی رێخته‌ر ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و توركیای هه‌ژاندوە دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی شەشی مانگ کە بە هەزارەها قوربانی لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار