ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی : بەریتانیا مافی پەنابەری بە 12 هەزار پەنابەر دەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەریتانیا مافی پەنابەری بەبێ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن دەدات بە زیاتر لە 12 هەزار کۆچبەر لە پێنج وڵات کە زۆرترین ڕێژەی وەرگرتنی مافی پەنابەرییان هەیە لە بەریتانیادا.
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی،زیاتر لە 12هەزار کۆچبەر لە پێنج وڵات زۆرترین ڕێژەی وەرگرتنی مافی پەنابەرییان هەیە لە بەریتانیادا.، داواکاریەکانیان بێچاوپێکەوتن ئەنجامدەدرێت و وەردەگیرێن ئەو پەنابەرانەش لە وڵاتەکانی ئەفغانستان و ئەریتریا و لیبیا و سوریا و یەمەنەوەن.
ئەم هەنگاوە - کە وەک لێبوردنێکی گشتی ناو دەهێنرێت بۆ بە جێهێنانی بەڵێنێکی ڕیشی سوناکە کە دەبێت تا کۆتای ئەمساڵ زیاتر لە 90 هەزار داواکاری پەنابەری "کۆنتر" تەواو بکرێن و وەڵام بدرێنەوە بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر وەزارەتی پەنابەری ئەو وڵاتەیەو دواکەوتنی کەیسی ژمارەیەکی زۆر کەس و قەرەباڵخبونی هۆتێلەکانی کە بە شێوەیەکی کاتی پەنابەری تێدا دەمێنێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە ڕۆژی پێنج شەممە بەڕێوبەرایەتی بەرپرس لە کاروباری کۆچ و کۆچبەران دەست دەکەن بە پەیوەندیکردن بەو پەناخوازانەوە کە لە وڵاتەکانی ئەفغانستان و سوریا و لیبیا و ئەریتریا و یەمەنەوە هاتوون و ماوەی 20 ڕۆژیان پێدەدات بۆ پڕکردنەوە و گەڕاندنەوەی فۆڕمی داوا خێراکان.
بەرپرسان پێشبینی دەکەن لەسەدا 95 ی پەنابەران مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ مانەوەی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، هەرچەندە ئەوانەی شکستیان دەهێنن لە تەواوکردنی فۆرمە 10 لاپەڕەییەکە "بەبێ ڕوونکردنەوەی گونجاو" چانسی وەرگرتنی خێرا لەدەست دەدەن.
ئەم بڕیارەش مشتومڕو ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ودەوترێت ئەم بڕیارە هانی کۆچی بە لێشاوی پەنابەران دەدات و تەنانەت مەترسی ئەمنیش دروست دەکات.
لەم بارەیەوە مارکۆ لۆنگهی، پەرلەمانتاری جیزبی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، وتویەتی کە پلانەکە "بەتەواوی هەڵەیە وئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی چوونەتە ناو بەریتانیاوە دەبێت بگوازرێنەوەو و داواکارییەکانیان لە دەرەوەی وڵات جێبەجێ بکرێت."
وتیشی: "من پشتگیری ئەم ڕێوشوێنانە ناکەم تا وردەکاریەکان نەبینم رازی نابم پێی".
ئەمەش دەبێتە یەکەم پلانی وەرگرتنی مافی پەنابەری بەکۆمەڵ لە ساڵی 2006ەوە، کاتێک حکومەتی دەستبەکاری ئەو کاتە داوای لە بەڕێوبەرایەتی بەرپرس لە کاروباری کۆچ و کۆچبەران بە تەواو کردن و وەرگرتنی پەنابەران بەبێ چاوپێکەوتن بۆ کەمکردنەوەی پەستانی نزیکەی 400,000 کەیسی پەنابەری.