ئیتاڵیا دەستیگرت بەسەر کەشتیەکی فریاگوزاری کۆچبەراندا و غەرامەی کرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ڕۆژی پێنج شەممە دەستیانگرت بەسەر کەشتیەکی فریاگوزاریدا و غەرامەیان کرد کە لەلایەن پزیشکانی بێ سنوورەوە بەڕێوەدربێت، ئەمەش دوای ماوەیەک لە پەسەندکردنی بڕیارێک پەیوەست بە ڕێکارەکانی کاری کەشتیە خێرخوازیەکان.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور ڕایگەیاند، کەشتیی فریاگوزاری جیۆ بارێنتس بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ خراوەتە دەستبەسەری کارگێڕییەوە و بە بڕی ١٠هەزار یۆرۆ غەرامە کراوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە پەرلەمانی ئیتاڵیا ڕۆژی پێنجشەممە دەنگی بە یاسای ئەو یاسایە دا کە دەڵێت کەشتییەکان دەبێت داوای چوونە بەندەرێک بکەن و "بەبێ دواکەوتن" بۆی بچن دوای تەوابوونی کارەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن، هەروەها وردەکارییەکانی چالاکیەکانیان ئاشکرا بکەن.
هەر بەگوێرەی یاساکەش، هەرکەشتیەک سەرپێچی یاساکە بکات ئەوا بەبڕی ٥٠ هەزار یۆرۆ مەترسی غەرامەکردنیان لەسەرە،هەروەها ئەگەر سەرپێچیەکە بەردەوام بێت و دووبارەببێتەوە ئەوا کەشتیەکە دەستی بەسەردا ئەگیرێت.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور" ئێم ئێس ئێف" لە تویتێکدا لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتی فریاگوزاری جیۆر بارێنتس وتی، " دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئێوارەی پێنجشەممە چوونەتە ناو کەشتییەکە و تیمی کەشتییەکەیان لە ڕێوشوێنە دیسپلینییەکان ئاگادارکردووەتەوە"
هەروەها ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە ئێمە هەڵسەنگاندن دەکەین کە دەتوانین چ ڕێوشوێنێکی یاسایی بگرینەبەر بۆ ئەوەی ڕوویداوە و " قبوڵ نیە لەسەر ڕگارکردنی ژیان سزا بدرێن"
بە گوێرەی وتەبێژی ڕێکخراوەکە، ئەو کەشتیە لە یەک کاتدا سی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی کۆچبەرانی ئەنجامداوە پێش ئەوەی ئەوەی بگاتە لا سپێزیا، لە پارێزگای لیگوریا لە باکووری ئیتاڵیا، ئەمەش تەحەدای بڕیارەکەی حکومەتە.
ئەم یاسا نوێیە بەشێکە لە سەرکوتکردنی کەشتییە ڕزگارکەرەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ڕاستڕەو، کە حکومەتەکەی دەڵێت هانی خەڵک دەدات بۆ ئەنجامدانی ئەو گەشتە مەترسیدارانە لە باکووری ئەفریقاوە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا.
ڕێکخراوە ناحکومیە مرۆییەکانیش دەڵێن، گلەیی ئەوە دەکەن کە حکومەت ناچاریان دەکات کۆچبەران و پەنابەران ببەن بۆ بەندەرەکانی دووری باکور، کە دوورن لەو شوێنەی کە ڕزگارکردنەکان ئەنجام دەدەن.
هاوکات بڕیارەکە دەنگدانەوە و ناڕەزایی زۆری بەدای خۆیدا هێنا، ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاندبوو، ڕێوشوێنەکانی ئیتاڵیا بەپێی پێویست نین، وتیشی: "ئەمە تەنها ڕێگەیەکی هەڵەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە مرۆییە"
کەنیسەی ڕۆمانی کاسۆلیکیش لە ئیتاڵیا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، ڕێوشوێنە نوێیەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە هەڵبوەشێنرێنەوە.