بەریتانیا ڕێکاری ورد دەگرێتە بەر لەبەرامبەر ئەنفلۆنزای باڵندە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەریتانیا ئەمڕۆ دەستیکرد بە داڕشتن و ڕێکاری ورد هاوشێوەی ڕێکارەکانی کۆرۆنا بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە.
دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ ئەوەی مەترسیەکی نزیک هەبێت کە ڤایرۆسی " ئێچ پێنج ئێن ١ " لە نێوان خەڵکدا بڵاوبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ باڵندەیەکی نەخۆش توش دەبن، بەڵام لەوبارەیەوە شارەەزایەکی تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاندووە" پێویستە خۆمان بۆ خراپترین ئەگەر ئامادە بکەین".
ڕێکارەکان دوای ئەوە دێن کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای بەرزکردنەوەی وریایی لە هەموو وڵاتان کردووە ، ئەمەش دوای مردنی کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە کەمبۆدیا بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە.
مرۆڤ بە دەگمەن تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەبێت، بەڵام کاتێک تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەبێت بەزۆری لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی باڵندە تووشبووەکانەوەیە،، لەگەڵ ئەوەشدا  چەند تووشبوونێک لە هەندێک شیردەردا هەبووە، لەوانە ڕێوی و کۆتر لە بەریتانیا.
هاوکات دکتۆر میرا چاند لە دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا دەڵێت، هەرچەند لە ئێستادا بە ئاسانی ئەو ڤایرۆسە ناتوانێت لەناو مرۆڤدا بڵاو ببێتەوە،  بەڵام ڤایرۆسەکان بەردەوام پەرەدەسەنن، ئێمەش بە وریای دەمێنینەوە بۆ هەر بەڵگەیەک کە  مەترسی لەسەر دانیشتووان هەیە، هەروەها کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ چارەسەرکردنی بۆشاییەکانی بەڵگە زانستییەکان.
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ەوە جیهان یەکێک لە هەرە خراپترین بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەی جیهانی بەخۆیەوە بینی  کە  تاوەکو ئێستا تۆمارکراوە،  کە بووە هۆی ئەوەی بە دەیان ملیۆن پەلەوەر بکوژرێن و باڵندەی کێوی بەکۆمەڵ کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار