گروپی جی 20 شکستیان هێنا لە گەیشتن بە کۆدەنگی لەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆبوونەوەی دارایی گروپی 20  ڕۆژی شەممە نەیانتوانی  ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن لەسەر شەڕی ئۆکرانیا و هەنگاوەکانیان بۆ داڕشتنەوەی قەرزی گەلانی هەژار بەرەوپێش بەرن.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و سەرۆکی بانکە ناوەندییەکانی گروپی 20 (جی 20) کە لەلایەن هیندستانەوە میوانداری دەکرێت، پێدەچێت درەنگانی ڕۆژەکە بەبێ بەیاننامەیەکی هاوبەش کۆتایی پێبێت، چونکە هیچ کۆدەنگییەک نەبوو لەسەر چۆنیەتی ناوزەدکردنی شەڕی ئۆکرانیا.

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە گروپی حەوت (G7) زلهێزە پیشەسازییەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو بەیاننامەیەی ئەو گروپە دەر دەکات دەبێت بە شێوەیەکی گونجاو ڕووسیا ئیدانە بکات بەهۆی لەشکرکێشییەکەی ساڵێک لەمەوبەر بۆ سەر دراوسێکەی، بەڵام شاندەکانی ڕووسیا و چین دژی ئەو جۆرە دەستەواژەیە بوون.

دوو لە نوێنەرانی چین ڕایانگەیاندووە، ڕووسیا و چین بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی جی 20 بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە سیاسییەکان دڵتەنگ بوون.

هیندستان کە سەرۆکایەتی ئەمساڵی جی 20ی بەدەستەوەیە، هەڵوێستی تاڕادەیەکی زۆر بێلایەنی لە بەرامبەر شەڕەکەدا هێشتووەتەوە و ڕەتیکردووەتەوە ڕووسیا بە هۆکاری ئەو لەشکرکێشییە بزانێت، بەدوای چارەسەری دیپلۆماسیدا دەگەڕێت و بەشێوەیەکی بەرچاو کڕینی نەوتی ڕووسیا بەرەوپێش بردووە.

هیندستان و چین لەنێو ئەو وڵاتانە بوون کە ڕۆژی پێنجشەممە بەشداریان نەکرد کاتێک نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ داوای لە مۆسکۆ کرد هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە و شەڕەکان ڕابگرێت.

جی 20 لە ساڵی 1999 دامەزراوە دوای قەیرانی دارایی ئاسیا وەک کۆڕێک بۆ وەزیرانی دارایی و پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی بۆ تاوتوێکردنی کێشە ئابووری و داراییە جیهانییەکان

گروپی بیست (G20) 19 وڵات لەخۆدەگرێت (ئەرجەنتین، ئوسترالیا، بەرازیل، کەنەدا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هیندستان، ئیندۆنیزیا، ئیتالیا، ژاپۆن، کۆماری کۆریا، مەکسیک، ڕوسیا، سعودیە، ئەفریقای باشوور، ئەندامانی جی 20 نوێنەرایەتی نزیکەی 85٪ ی جی ئێم دی جیهانی دەکەن، زیاتر لە 75٪ ی بازرگانی جیهانی، وە نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار