ئەمریکا: چین خۆی بۆداگیرکردنی تایوان ئامادەدەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
دەزگای CIA:چین خۆی بۆ داگیركردنی تایوان ئامادە دەکات
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگیریەکانی دەزگای هەوڵگری ئەمریكاCIA،سەرۆكی چین سوپای وڵاتەكەی راسپاردوە، كە خۆیان بۆ داگیركردنی تایوان تا ساڵی 2027 ئامادە بكەن.
ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵی CBS ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریكا خواستی شی جینپینگ، سەرۆكی چین بۆ دەستبەسەرداگرتنی تایوان زۆر بە جددی وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر ململانێی سەربازیش دەرئەنجامی حەتمی نەبێت،
باس لەوەش دەکات: ئێمە دەزانین كە سەرۆك شی ڕێنمایی سوپای ڕزگاریخوازی وڵاتەكەی كردوە كە خۆیان ئامادە بكەن بۆ داگیركردنی تایوان تا ساڵی 2027، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە بڕیاریدا لە ساڵی 2027 یان هەر ساڵێكی دیكە دەست بە لەشكركێشییەكە بكات
ئەو ئەوەشی وتوە،پێموایە لانیكەم سەرۆكی چین و سەركردایەتی سەربازییەكەی ئێستا گومانیان هەیە لە ئەگەری سەركەوتنی ئەو لەشكركێشییە.