زیلینسکی فەرماندەیەکی باڵای سەربازی وڵاتەکەی لە کارەکەی دورخستەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە فەرماندەیەکی باڵای سەربازی وڵاتەکەی لە کارەکەی دەرکرد کە یارمەتی سەرکردایەتیکردنی شەڕی دژی سوپای ڕووسیای دەکرد لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هیچ هۆکارێکی بۆ ئەو بڕیارەی نەدا.
لە مەرسومێکی یەک دێڕیدا، زیلینسکی دەرکردنی ئێدوارد مۆسکۆلیۆڤی وەک فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئۆکرانیا ڕاگەیاند کە لە سەرپەرشتیاری هێزەکانی ئۆکرانیایە لە ناوچەی دۆنباس.
هێزەکانی ڕوسیا لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچەیە بەردەوامن و هەوڵدەدەن دەدەن دەستبگرن بەسەر ئەو دوو هەرێمەی ڕۆژهەڵات کە دۆنباس پێکدێنن و زیلینسکیش لەم چەند هەفتەیەی دواییدا باری سەربازی لە ڕۆژهەڵات بە سەختی و بە ئازار وەسفکرد.
هاوکات لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئۆکراینادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی مەرسومی ژمارە ١١٣|٢٠٢٣ فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای وڵاتەکە مۆسکالیڤ دوورخراوەتەوە.
لە مەرسومەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە کە کێ لەبری مۆسکالیڤ دادەنرێت.
ئەمەشلە کاتێکدایە لەپۆستێکی فەیسبووک ستافی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئۆکرانیا گوتی سوپای ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە چەند هێرشێکی ناسەرکەوتوویان لەناوچەی باخموت ئەنجامداوە