چین ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی تایوان دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی رایگەیاند، راپۆرتە هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی ئاماژە بەوە دەکەن کە شی جین پینگ، سەرۆکی چین سوپای وڵاتەکەی راسپاردوە، تا ساڵی ٢٠٢٧ لە ئامادەکارییدا بن بۆ داگیرکردنی تایوان.
بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی لەسەر ئهوهكردهوه، پێویسته ئەمریکا خواستی شی جین پینگ، سەرۆکی چین بۆ داگیرکردنی تایوان "زۆر بە جددی" وەربگرێت.
بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی سی بی ئێس وتی، ئێمە دەزانین کە سەرۆکی چین ڕێنمایی سوپای ڕزگاریخوازی وڵاتەکەی کردووە کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ داگیرکردنی تایوان تا ساڵی ٢٠٢٧، دەشڵێت ئەمە بەو واتایە نییە کە بڕیاریداوە لە ساڵی ٢٠٢٧ یان هەر ساڵێکی دیکە دەست بە لەشکرکێشییەکە بکات.
بەڕێوەبەری سی ئای ئەی رونیكردوهتهوه، پاڵپشتی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان بۆ ئۆکرانیا لە دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی ڕوسیا، دەتوانێت ببێتە ڕێگریی بۆ بەرپرسانی چین بۆ لە ئێستادا، بەڵام مەترسییەکانی ئەگەری هێرشکردنە سەر تایوان لەوە زیاتر دەبێت.