کۆشکی سپی فەرمانی بە دەزگا فیدراڵییەکان کردلە ماوەی 30 رۆژدا ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک قەدەغە بکەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆشکی سپی ڕۆژی دوشەممە، فەرمانی بە دەزگا فیدراڵییەکان کرد، کە لە ماوەی 30 رۆژدا ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک لەسەر مۆبایل و ئامێرەکانیان قەدەغە بکەن، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە، بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، کە کۆمپانیای "بایت دانس"ی چینی خاوهندارێتی دەکات.
ئهم یاسایه لەلایەن جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا دهرچووه، شالاندا یۆنگ بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی، نووسراوێکی ئاڕاستهی سهرجهم دام و دهزگاكانی حكومهتی كردووه.
هۆکاری قەدەغەکردنی ئەوئاپڵیکەیشنە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا پێیوایە بۆ سیخوڕی بەکاردێت لە لایەن چینەوە هەربۆیە بە پێی بڕیارێی حکومەتەکەی بایدن "بەهۆی مەترسییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە، بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، کە کۆمپانیای "بایت دانس"ی چینی خاوهندارێتی دەکات".بڕیاری قەدەغە کردنی دراوە .
سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند، فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکا کردووە، كه لە ماوەی 30 رۆژدا بڕیاری قەدەغەکردنەی تیكتۆك جێبەجێ بکەن، ئهمهش لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا، بە یاسایەک کە لەلایەن کۆنگرێسەوە دەرچووە و قەدەغە کراوە، بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە لەسەر هەر ئامێرێک یان مۆبایلێک کە سەر بە حکومەت بێت.
ئەم بڕیارەی ئەمەریکا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە بڕیارێکی هاوشێوەی حکومەتی کەنەدا دەرچووە، بەپێی ئەو بڕیارە دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکەی لەسەر هەریەکێک لە مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی قەدەغە کردووە، چونکە "ئاستێکی قبوڵنەکراوی مەترسییەکانی لەسەر تایبەتمەندی و ئاسایشی تێدایە".
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو کۆمیسیۆنی ئەوروپاش ئەو ئهپڵیكهیشنهی لەسەر ئامێرەکانی قەدەغە کرد.