بەڕازیل ڕێگە بە دوو کەشتی جەنگی ئێرانی دەدات لە بەندەرێکی ڕیۆ بمێننەوە سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو کەشتی جەنگی ئێرانی ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەرێکی ئاوی ڕیۆ دی جانیرۆ جێگیربوون لە دوای ئەوەی سەرۆکی بەرازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا مۆڵەتی دا سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لەو کارە.

دەسەڵاتی بەندەری ڕیۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کە کەشتی جەنگی ئای ئاڕیس ماکران و ئایرس دینا هەردوکیان بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتوونەتە بەندەرەکە.

رۆیتەرز لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاویکردەوە کە بەرازیل دواکەی ئێرانی ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕێگەبدات دوو کەشتی جەنگی ئەو وڵاتە لە  کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا لە بەندەرێکی ڕیۆ بمێننەوە دوای ئەو فشارانەی ئەمریکا خستییە سەر سەرۆکی بەڕازیل و هاوکات لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا گەشتێک بح ئەمریکا دەکات بۆ بینینی بایدن.

 کارلۆس ئێدواردۆ هۆرتا ئارێنتز جێگری سەرۆکی دەستەی دەریایی بەرازیل ڕەزامەندی خۆی دا بە کەشتییەکان بۆ مانەوە لەو بەندەرەی  ڕیۆ لە نێوان 26ی شوبات تا 4ی ئازار.

بوونی کەشتییە جەنگیەکانی ئێران لە کەناراوەکانی بەڕازیل بەردەوامە لە بێزارکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا کە دەیەوێت پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ ئیدارەی لولا دروست بکات کە لە 1ی کانوونی دووەمەوە بووەتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.

هاوکات لە 15ی شوباتدا، ئیلیزابێس باگلی باڵیۆزی ئەمریکا داوای لە بەرازیل کرد کە ڕێگە بە کەشتییەکان نەدات لەو بەندەرە بمێننەوە.

ئەو باڵوێزە ڕاشیگەیاند،"لە ڕابردوودا ئەو کەشتیانە ئاسانکاریان کردووە بۆ بازرگانی نایاسایی و چالاکییە تیرۆریستییەکان، هەروەها لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون بەڕازیل نەتەوەیەکی دەسەڵاتدارە، بەڵام ئێمە بە توندی باوەڕمان وایە ئەو کەشتیانە نابێت لە هیچ شوێنێک دابنێرن".

هەبونی پەیوەندییەکی دبلۆماسی لەگەڵ ئێران یەکێک بوو لە هەوڵە بەرچاوەکانی  لولا لە ماوەی سەرۆکایەتی خولی  پێشوویدا،کە ساڵی 2010 گەشتی بۆ تاران کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ مەحمود ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆماری ئەو کاتە کاتێک بەدوای دەڵاڵکردنی ڕێکەوتنی ناوکی نێوان ئێران و ئەمریکادا بوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار