ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی نزیک بوەتەوە

ئەمریکا: ئێران 12 رۆژی پێویستە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی

کۆڵین کال، راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند ئێران دەتوانێت لە 12 رۆژدا یۆرانیۆمی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم بەرهەم بهێنێت.

کۆڵین کال، راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند؛ بەهۆی کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ، ئێران هەوڵەکانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم خێراتر کردوە و دەتوانێت بە زورترین کات بۆمبی ئەتۆمیی دروست بکات.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا وتویەتی: ساڵی 2018 و هاوکات لەگەڵ کشانەوەی واشنتۆن لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ، ئێران دوای 12 مانگ دەیتوانیی بۆمبی ئەتۆمیی دروست بکات بەڵام ئێستا تەنها پێویستی بە 12 رۆژە.

لێدوانی راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کاتێکدایە بە پێی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 دەبێت ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە نابێت لە 5٪، زیاتر بەرز بکرێتەوە بەڵام پیتاندان لەو وێستگە ئەتۆمییانەدا بۆ 60 بەرز بوەتەوە.

دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم پێویستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی زایاتر لە 95٪ هەیە و گومان دەکرێت ئێران لە ئێستادا خاوەنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی 84٪ بێت.

ساڵی 2015 دوای 20 مانگ دانوستان و کۆبونەوە رێککەوتنی ئەتۆمیی لە نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژۆ کرا و  ئەمریکا لە ساڵی 2018 بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو کاتی وڵاتەکە لەو رێککەوتنە کشایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار