سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا کۆبووەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ لۆرد ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه

 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی3ی2023پێشوازى له‌ لۆرد تارق ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ‏ئافريكا و ‏نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كرد.‏

 لۆرد ئه‌حمه‌د لەکۆبونەوەکە جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ به‌ريتانيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ ‏له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڕوانێت و پێى وايه‌ سه‌قامگيرى و په‌يوه‌نديى باشى ‏هه‌ولێر و به‌غدا، عێراق به‌هێزتر ده‌كات له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كاندا، ستايش و ‏پشتگيريى وڵاته‌كه‌يشى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نيشان دا.‏

هەریەک لە باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتييان له‌ هه‌ولێر ‏ئاماده‌ى کۆبونەوەکە بوون، هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد. ‏له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵى ‏به‌رده‌وامدايه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى يه‌كڕيزى له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، بەره‌و  ‏پێشكه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراق بۆ پێگه‌ى شايسته‌ى خۆى له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستى جيهان ‏ده‌دات و ده‌ر‌فه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى زياتر ده‌كات. ‏

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باسیان له پرسه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، ياساى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق، ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ‏لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا و چه‌ند بايه‌تێكى ديكه‌ کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار