تاڵیبان زانکۆکانی بەڕووی " خوێندکارانی پیاودا" کردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تاڵیبان ئەمڕۆ بڕیاری  کردنەوەی زانکۆکانی  بەڕووی " خوێندکارانی پیاودا" بۆ ئاستی خوێندنی باڵا لە کابول و چەند پارێزگایەکی دیکە ڕاگەیاند ، بڕیارەکە تەنها بۆ خوێندکارە پیاوەکانە و"هیچ "ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر خوێندنی ژنان نەداوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای تاڵیبان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ئەمڕۆ پێنجشەممە  ڕایگەیاند، "بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی باڵای خوێندنی باڵا،  خوێندنی خوێندکارە نێرەکان لە دامودەزگا باڵاکانی حکومی لە پارێزگا ساردەکان بە فەرمی  لە ٦ی ئازارەوە دەست پێدەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی  ساڵانە قوتابخانە و زانکۆکان لە نزیکەی ٢٤ پارێزگای ئەفغانستان لە کۆی ٣٤ پارێزگا  پشووی زستانە وەردەگرن.

ساڵی ڕابردوو تاڵیبان خوێندنی زانکۆکانی قەدەغەکرد، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی گوایە ژنان و پیاوان بەپێی ڕێکارە دینیەکان لەیەک جیانەکراونەتەوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی پێشووی ئەفغانستاندا لەکاتێکدا کە ئەمریکا لەوێ باڵا دەست بووە.

 

هەروەها تاڵیبان لەبارەی خوێندنی ژنانەوە دەڵێت، " کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی قەدەغەی خوێندنی ژنان"، هاوکات لە دواین راگەێندراویشیدا کە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردۆتەوە هیچ زانیاریەکی لەبارەی مافی خوێندنی ژنانەوە نەداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لەگەڵ دەستبەکاربوونەوەی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١ وە تەواوی مافەکانی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا زەوتکراوە و تاڵیبان بەتەواوی ژنانی ئەفغانستانی سەرکوت کردووە، هاوکات لەژێر چەندین فشاری نێودەوڵەتی و قەیرانێکی ئابوری توندیشدا هێشتا تاڵیبان سورە لەسەر بڕیارەکانی و تەنها  بەشێکی کەمی سەرکوتکاریەکانی سەر ژنانی کەمکردۆتەوە لەوانەش کارکردنی ژنان لە بوارەکانی تەندروستی بەچەندین مەرجی توند لە ڕێکخراوە ناحکومییە مرۆییەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار