بلینکن و لاڤرۆڤ بۆ یەکەم جار لە پاش شەڕی ئۆکرانیا، کۆدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی پێنجشەممە لە پەرواێزی کۆبوونەوەی دیپلۆماتە باڵاکانی کۆمەڵەی 20G دا، لە هیندستان، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا چاویان بە یەکدی کەوت.

سەبارەت بەو دیدارە کورتەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە، کاربەدەستێکی پلەبەرزی واشنتن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەری ئاسۆشیەتێد پرێس ئاشکرای کردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەو دەرفەتەی قۆستووەتەوە تاکو سێ خاڵ بەبیر هاوتا رووسیەکەی بهێنێتەوە کە بریتیین لە:

- تا کۆتاییهاتنی شەڕەکە، هەر چەندە پێویست بێت واشنتن درێژە بە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا دەدات.

- پێویستە رووسیا لە بڕیارەکەی بۆ هەڵپەساردنی بەشداریکردن لە پەیماننامەی ئەتۆمی نوێی (START) پاشگەز بێتەوە.

- لەلایەن ئەمەریکاوە پێداگری کراوە کە پێویستە رووسیا هاووڵاتی ئەمەریکی (پۆڵ ویلەنی) ئازاد بکات.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوە کورتە لە کاتێکدا بوو کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ لە ئێستادا لە ئاستێکی زۆر نزمدایە بەهۆی گرژییەکان لەسەر شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا،دواین جار بلینکن و لاڤرۆڤ لە هەمان ژووردا بوون ، لە کۆبوونەوەی جی 20 دا بوو لە بالی لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو.

ئەو بەرپرسە کە بە مەرجی ئەوەی ناوی نەهێنرێت قسەی بۆ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس کردووە دەشڵێت بلینکن بە تەواوەتی ئەوەی بۆ لاڤرۆڤ خستە ڕوو کە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا کەم نابێتەوە.

ئەو بەرپرسە ڕەتیکردەوە لێکدانەوە بۆ وەڵامەکەی لاڤرۆڤ بکات، بەڵام وتی بلینکن ئەو بڕوایەی بەدەست نەهێناوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەفتاری ڕوسیادا ڕووبدات.

تا ئێستا سەبارەت بە وەڵام و کاردانەوەی رووسیا سەبارەت بەو داوایانەی ئەمەریکا هیچ زانیاریەک بەردەست نیە، بەڵام ئەوەندە ئاشکرایە، کە دواین جار بلینکن و لاڤرۆڤ چاویان بەیەکدی کەوتبووکۆببونەوە ، لە کانوونی دووەمی 2022 لە جنێف بوو.

ئەو دوو هاوتایە  لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە پێکەوە بەشدارییان لە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیدا کردووە، بەتایبەتی دوایین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی 20 لە ساڵی ڕابردوو لە بالی لە ئەندەنوسیا، بەڵام تا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕووبەڕوو پێکەوە قسەیان نەکردبوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار