ئەمریکا بڕیارە بەبەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار،ھاوکاری سەربازیی نوێ پێشکەشی ئۆکرانیا بکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمریکا بەبەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار،ھاوکاری سەربازیی نوێ پێشکەشی ئۆکراین دەکات.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، لەزاری چەند لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت بەمنزیکانە واشنتۆن پاکیجێکی تری ھاوکاری سەربازیی بۆ کیێڤ رابگەیەنێت، بە بەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئۆلاف شۆڵتر راوێژکاری ئەڵمانیا، تاوتوێی ئەو پرسە بکرێت کە لە چەند سەعاتی داھاتوودا لە واشنتۆن ئەنجامدەدرێت.
جۆن کیربی، وتەبێژی کۆشکی سپیلە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ژمارەیەکی خستە سەر ئەو پاکێجە نوێیەی هاوکارییەو وتی وردەکاری زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.
هاوکات رۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەمەریکا بیر لە سەپاندنی سزای نوێ دەکاتەوە بۆ سەر چین لە ئەگەری ئەوەی کە پەکین پشتگیری سەربازی بۆ ڕووسیا بنێرێت لە شەڕی ئۆکرانیادا .
کیربی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا سەپاندنی سزا بەسەر چین بەشێک دەبێت لەو بابەتانەی لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئۆلاف شۆڵتر راوێژکاری ئەڵمانیا ئەو وەڵامی دایەوە و وتی: بە دڵنیاییەوە لە چوارچێوەی باسکردنی ئەوەی لە ئۆکرانیا دەگوزەرێت پێشبینی دەکەم کە پرسی پشتگیری لایەنی سێیەم بۆ ڕووسیا بێتە پێش.
هەروەها سەبارەت بەو پاکێجە نوێیەی هاوکارییە ئاماژە بەوەشکراوە، ھاوکارییەکان کۆمەڵێک چەک و کەولوپەلی سەربازیی پێشکەوتوو لە خۆ دەگرێت، لەوانەش سیستمی مووشەکی ھیمارس.
جێگەیباسە بە مەبەستی پشتیوانیکردنی ئۆکراین، لە شەڕی دژ بە روسیا، تا ئێستا ئەمریکا بەبەھای نزیکەی ٣٢ ملیار دۆلا، ھاوکاری سەربازیی داوەتە کێیڤ.