لە ئەرجەنتین هەڕەشەی کوشتن لە لیۆنیل مێسی دەکرێت و تەقەش لە سوپەرمارکێتێکی  ماڵە خەزورانی دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شاری ڕۆزاریۆی ئەرجەنتین ڕۆژی پێنجشەممە گروپێکی مافیایی تەقە لە سوپەرمارکێتی خەزووری لیۆنیل میسی، یاریزانی تۆپی پێ دەکەن و نامەی هەڕەشە ئامێزی کوشتن بەجێدەهێڵن  و بۆی دەنوسن" میسی چاوەڕێی تۆین".

پۆلیسی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، چەکدارەکان لە پەیامێکی نووسراودا هەڕەشەیان لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێ کردووە کە لەکاتی تەقەکردن لە مارکێتێکی خەزووری لە ئەرجەنتین بەجێیان هێشتووە، هاوکات وتیشی لە ڕووداوەکەدا هیچ کەسیک بریندار نەبووە، هەروەها باسی لەوەشکردووە  دوو پیاو بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە کاتژمێرەکانی سەرەتاوە لانیکەم دەیان تەقەیان لە لقێکی یونیکۆ کردووە، پەیامێکیان لەسەر کارتۆن بەجێهێشتووە کە نووسراوە، “مێسی، چاوەڕێی تۆین"

میسی کە ئەم هەفتەیە خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانی بەدەستهێنا" فیفا"، بڕیاربوو لەکۆتای ئەم مانگەدا گەشت بکات بۆ ئەرجەنتین ودوو یاری دۆستانە ئەنجام بدات.

لەبارەی ڕووداوەکەوە تاوەکو ئێستا لیۆنێل میسی هیچ لێدوانێکی نەداوە، پۆلیسیش دەڵێت یەکەم جارە ئەو یاریزانە ڕوبەڕووی هەڕەشەیەکی لەوجۆرە ببێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس لەبارەی هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەمەوە دەڵێت، کەس بریندار نەبووە و ڕوون نەبووەتەوە کە بۆچی هێرشبەران مێسی یان مارکێتی یونیکۆ لە سێیەم گەورەترین شاری ڕۆزاریۆ لە وڵاتەکەدا دەکەنە ئامانج کە خاوەنەکەی خێزانی ئەنتۆنێلا ڕۆکۆزۆی هاوسەرەکەیە.

لە شاری ڕۆزاریۆش، داواکاری گشتی فێدریکۆ ڕێبۆلا ڕایگەیاندووە ،  کە دەسەڵاتداران پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای ئەمنی دەکەن و لێکۆڵینەوەکە "سەرەتاییە"،  ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە یەکەمجارە خەزووری مێسی ئەم جۆرە هەڕەشەیەیان لێدەکرێت.

 

سیلیا ئارێنا، وەزیری دادی پارێزگای سانتافیش ، وتی هێرشەکە یەکسانە بە "تیرۆر" لەلایەن گروپێکی "مافیا" کە مەبەست لێی ترساندنی دانیشتوانی فراوانترە وهێرشەکە تەواو تیرۆریستیە ولەلایەن مافیاکانی ماددەی هۆشبەرەوە ئەنجام دراوە.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار