شەش وڵاتی ئەوروپا نیگەرانیی لە بەرامبەر پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دردەبڕن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شەش وڵاتی ئەورووپی ڕۆژی شەممە" نیگەرانییەکی زۆر"یان دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی ناکۆکیو پەرەسەندنی گرژییەکانی کە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا هەیە.
فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و پۆڵەندا و ئیسپانیا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی سەر هاوڵاتیانی ئیسرائیل و توندوتیژی ئیسرائلیان بۆ سەر هاوڵاتیانی فەلەستینی شەرمەزارکرد .
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم جۆرە کارانە تەنها بۆ توندوتیژی زیاتر ڕێگە خۆش دەکات و ئاماژە بەوە کراوە: "دەبێت ئەو بەرپرسانە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی تەواو و یاسایی ببنەوە پێویستە هەموو ئەو کارانەی کە هەڕەشە لە ئاشتی و هاندانی توندوتیژی دەکەن بوەستێت"
جەختیشیان کردەوە کە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ هەمووان تاکە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین.
دەشڵێن،" دژایەتیی خۆمان دووپات دەکەینەوە لەبەرامبەر هەموو ڕێوشوێنە یەکلایەنەکان کە بێ گفتوگۆو لە لایەن یەکلایەنەوە ئەنجامدەدرێت، لەوانەش فراوانبوونی ئەو ڕێکەوتنانەی کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی نایاسایین"
ئەو وڵاتانە داوایان لە حکومەتی ئیسرائیل کرد کە لە بڕیاری ئەم دواییەی پاشگەزبێتەوە کە بڕیارە زیاتر لە 7,000 یەکەی نیشتەجێبوون لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو دروستبکات .