ڕۆژنامەی  ئێل پایسی ئیسپانی: دەسەڵاتدارانی یۆنان زیاتر لە 2.3 ملیۆن دۆلاریان لە پەنابەران دزیوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی بە ناوی ئێل پایس لە ڕۆژی دووشەممەدا بڵاوی کردەوە، دەسەڵاتدارانی یۆنان بەلایەنی کەمەوە 2.2 ملیۆن یۆرۆ (2.3 ملیۆن دۆلار) یان دزیوە لەو کۆچبەر و پەنابەرانەی کە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراون لەسەر سنورەکانی ئەو وڵاتە.

بە سەیرکردنی  داتاکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە کۆچبەران لە پارێزگای ئیڤرۆس و پارێزەران و سەرچاوەکانی دیکە ، ئێل پایس ڕایگەیاند کە دەکرێت ژمارەی راستەقینەی پارەی دزراوەکان "بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بێت" بەهۆی ئەوەی زۆرێک لەو هاوڵاتییانەی دیپۆرتکراونەتەوەو ئەو پارانەی لە پەنابەرەکانی وەردەگرن لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆییەکانەوە تۆمار نەکراوە.

ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت تەنها پارە نییە کە لە پەنابەران وەردەگیرێت بەڵکو  مۆبایل و کەلوپەلی بەنرخی  وەک خشڵ و زێڕ وەردەگیرێت .

لە ڕاپۆرتەکەی ئێل پایس دا ئەوەشهاتووە کە ئەم جۆرە دزییە لە ساڵی ٢٠١٧ نەبووە نا ئاسایی بووە بەڵام تا ساڵی ٢٠٢٢ بە پێی کات بە شێوەیەکی سیستەماتیکی زیادی کردووە هاوکات  بگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە کۆمسیۆنی نەتەوەیی مافی مرۆڤی یۆنانی دەستی کەوتووە 93٪ ی ئەو کۆچبەرانەی لە وێ دەستگیرکراون  تووشی فشار بوون هەروەها لە ساڵی 2022دا کەلوپەل و پارەیان دزراوە لە هەمان کاتدا 88٪ یان وتویانە  کە ئەشکەنجە دراون.

لەم بارەیەوە هۆپ پارکەر لە تۆڕی چاودێری توندوتیژی سنوورەکان بە ئێل پایس گووتوە" هەندێک جار بەرپرسانی سەر سنورەکە مۆبایلەکان دەشکێنن یان هەڵیدەگگرن  بەڵام بە دڵنیاییەوە هەچ پارەیەک بگرن بە پەنابەرەکان هەڵیدەگرن هەروەها ئەگەر بۆیان دەرکەوت کە کەسێک پارەکەی خۆی شاردۆتەوە، ئەوا لێیاندەدەن وەک سزا".

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکەی ئێل پایس لە کاتی  گرتنی کۆچبەران یان پەنابەراندا پێش ئەوەی هەلی ئەوەیان پێبدرێت  کە داوای مافی پەنابەری بکەن دەیانبەنە بنکەی پۆلیس و عەمبارەکان یان سەربازگەی سەربازی کە لەوی دزییان لێ دەکرێت و بە تووندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت پاشان دەیاننێرنەوە بۆ تورکیا.

هاوکات ئیڤا کۆسێ لە هیومان ڕایتس وۆچ بە ئێل پایس ی وت کاتێک ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە پەنابەرەکان دەسەنن هیچ شتێکیان پێنابێت وەک بڵگە بەکاری بهینن کە دزییان لێکراوە و پارەکانیان لێدەسەنن و ڕوتیاندەکەنەوە ئەوە بەشێکە لە ستراتیجێک بۆ ئەوەی ڕێگەیان لێبگرن  لە هەوڵدان بۆ گەڕانەوە بۆ یۆنان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار