سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی سەرۆکایەتی دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
جۆو بایدن، لە بۆنەیەکدا لە ویلایەتی ئالاباما باسی لە دەستکەوتەکانی خولی پێشووی سەرۆکایەتییەکەی کرد لە کۆشکیدا، لەوانە دەستنیشانکردنی یەکەم ژنی ڕەشپێست، کە ببێتە دادوەر لە دادگای باڵای ئەمریکا و چەندین دەستکەوتی تری سیاسیی و کۆمەڵایەتی.
جۆو بایدن ویلایەتی ئالاباما لە یادی 58 ساڵەی "یەکشەممەی خوێناوی" کردووە کە ٥٨ ساڵ لەمەوبەر سەربازانی حکومەت هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کە داوای مافی دەنگدانیان دەکرد لەوکاتەدا.
ڕۆژی یەکشەممە لە بەردەم سەدان کەس لە پردی ئێدمۆند پێتۆس، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیامی من بۆ ئێوە ئەمەیە، ئێمە گرنگیتان پێدەدەین، ئەمە کاتی هەڵبژاردنە و پێویستمان بە هەموان هەیە بەشداری بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرێوەدەچێت و لە ئێستاوە چەندین کەسایەتی دیاری سیاسیی و کۆمەڵایەتی لە ئەمریکا دەستیان بە ڕکابەرییەکانیان کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار