بەریتانیا و فەڕەنسا دوای پێنج ساڵ کۆبونەوەی لوتکە ئەنجامدەدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ماوەیەکی کەم لەدەستبەکاربونی، ئەمڕۆ هەینی ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پاریس چاوی بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا کەوت ئەم کۆبونەوەیەش  یەکەمین کۆبونەوەی لوتکەی نێوان هەردو وڵاتە لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا و بڕیارە  تاوتوێی زیادکردنی پشتیوانی ئۆکرانیا بۆ ماوەی کورتخایەن و درێژخایەن و پرسی کۆچبەرانی تێدا بکرێت.

ڕۆژێک پێشتر ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاندبو، بە پێویستیدەزانێت هاوبەشییەکی نزیک لە نێوان وڵاتەکەی و فڕەنسادا هەبێت، لە سەروبەندی بەشداریکردنی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە یەکەمین لوتکەی فڕەنسا و بریتانیا لە ساڵی 2018ەوە، ئەنجام نەدراوە.

وتیشی: "لە کاتێکدا ڕوبەڕوی هەڕەشەی نوێ و بێ وێنە دەبینەوە، زۆر گرنگە بناغەکانی هاوپەیمانییەکەمان پتەوتر بکەین بۆئەوەی ئامادەبین بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگەکانی داهاتو".

هاوکات تێن داونینگ ستریت ئاشکرایکرد،  ئامانجی سەردانەکەی ریشی سوناک بۆ فەرەنسا، بۆ فراونکردنەوەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانیانە لە بوارەکانی کۆچی نایاسایی لە رێگەی کەنداوی ئینگلیزەوە و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بە تایبەتی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان بەگشتی.

جێگەیباسە لە ساڵی 2022 زیاتر لە 45 هەزار کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزییان بەرەو بریتانیا بەزاندوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە، سەرەڕای ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکانی پاریس و لەندەن لەسەر ئەم پرسە.

هەروەها کۆشکی ئێلیزێش لەلای خۆیەوە بڵاویکردەوە، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێیە لە نێوان هەردوو وڵات دوای کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

بڕیاریشە کۆتایی مانگی ئادار پاشا چارلزی سێیەم سەردانی فەرەنسا بکات، ئەوەش دەبێتە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات دوای ئەوەی تاجی پاشایەتی لەسەرنا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار