کۆمپانیای مێتا ئەپێکی هاوشێوەی تویتەر دائەمەزرێنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای مێتا دەڵێت  لە بەرنامەیدایە ئەپێکی هاوشێوەی تویتەر دابمەزرێنێت، ئەمەش لە هەوڵەکانیدا بۆ جێگرتنەوەی تویتەر کە بووەتە سەکۆی پەیامە گرنگەکانی جیهان.

وتەبێژی کۆمپانیای مێتا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئێمە پێمان وایە دەرفەتێک هەیە بۆ فەزای جیاواز کە دروستکەران و کەسایەتییە گشتیەکان بتوانن لە کاتی خۆیدا نوێکارییەکان سەبارەت بە بەرژەوەندییەکانیان بەیەکەوە باس بکەن.

ئەو ئەپڵیکەیشنەی کە کۆمپانیای مێتا بەنیازە دروستی بکات ودایبمەزرینیت لە سەر بنەمای چوارچێوەیەکی هاوشێوەی " Mastodon" کە خزمەتگوزارییەک وئەپێکی هاوشێوەی تویتەرە کە وا لەساڵی ٢٠١٦ دروستکراوە، هاوکات تاوەکو ئێستا دیارنیە کە کەی بەردەست ئەبێت وڕادەگەێنرێت.

ئەم بەرنامەیی کۆمپانیای مێتا لەکاتێکدایە کە کۆمپانیای تویتەر کە لە ئێستادا ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بۆتەوە وئەمەش وەک دەرفەتێکە کە کۆمپانیای مێتا وەک دەرفەتێک بەکاری دەهێنێت.

تۆماس هایس، سەرۆک و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گریت هیڵ کاپیتال کە بنکەکەی لە نیویۆرکە، لەبارەی ئەپڵیکەیشنە نوێیەکەی کۆماپانیای مێتاوە وتی،" کۆماپانیای فەیسبوک میژووەکەی ئەوە نیشان دەدات کە زۆرباشن لەبەدەستهێنانی داهێنەردا یاخود گەشەپێدەردا، وتیشی ئەم هەنگاوە تەنها وەک هەنگاویکی بەرگریە"، ئەمەش لەکاتێکدایە کە فەیسبوک کێشە لەگەڵ کەمی بەشداربووی گەنجدا هەیە.

هاوکات شرۆڤەکارانی بواری دیجیتاڵیش دەڵێن، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی  ٢٠ ٣٠دا گەشەی کۆمپانیای مێتا لە مێتاڤێرسدا زیاد بکات، هاوکات لە سەرەتای مامەڵەکانی ڕۆژی هەینیدا پشکەکانی مێتا بە ڕێژەیەکی کەم بەرزبوونەتەوە و گەیشتووەتە١٨١.٧ دۆلار،  ئەمساڵ تا ئێستا نزیکەی لەسەدا ٥١ زیادیان کردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار