ئەوروپا: پوتن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی تاوان دەکات
ئەوروپا: بە درۆنی ئێرانی هێرشی نوێ کراوەتە سەر ئۆکرانیا
جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەوروپا رایگەیاند بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران هێرش کراوەتە سەر ناوەندێکی فێرکاریی و بینایەکی نیشتەجێبون لە شاری زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا.
جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە تویتەر رایگەیاند؛ هێرشەکانی روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە و لە نوێترین روداویشدا ناوەندێکی فێرکاری و یەکەیەکی نیشتەجێبون لە شاری زاپۆریژیا لەو وڵاتە کراوەتە ئامانج.
بۆڕێل وتویەتی: لە کاتێکدا ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا بۆ چارەسەریی کێشەی ئاشتیانەی ئۆکرانیا بە ناچاری پەنای بۆ سەرۆکی چین بردوە ئەو تاوانەی ئەنجام داوە کە بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئێران جێبەجێ کراوە.
پێشتر حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەزیری دەرەوەی وڵاتی نەمسا-ی راگەیاندبو کە ئۆکرانیا هیچ بەڵگەیەکی نییەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کۆماری ئیسلامی بەشداریی جەنگیی ئەو وڵاتەی کردوە و لێدوانی بەرپرسانی ئۆکرانیای سەبارەت بە بەشداریی وڵاتەکەی لەو جەنگەدا رەت کردەوە.
لە لایەکی دیکە پێشتر ئیسرائیل ئاشکرای کردبو کە ئێران نزیکەی هەزار و 700 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی سوپای روسیا کردوە کە دوای دەستکاریکردنی و بەهێزکردنی توانای تەقینەوەیان لە جەنگی دژی بە ئۆکرانیا بەکارهێنراون.