لە میانی نۆیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان دژی چاکسازی لە خانەنشینی، 457 کەس لە فڕەنسا دەستگیرکراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فڕەنسا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە میانی نۆیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان دژی چاکسازی لە خانەنشینی، 457 کەس لە خۆپیشاندەرانی ناوچە جیاجیاکانی فڕەنسا دەستگیرکراون و 441 ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسیش بەهۆی توندوتیژیەکانەوە برینداربون.

جیراڵد دارمانان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە لە پاریس لە کاتی خۆپیشاندانی سەندیکاکاندا 903 جار ئاگر لە موڵکی گشتی و کۆنتێنەرەکانی خۆڵ و خاشاک کەوتوەتەوە. 

وتیشی پۆلیس پارێزگاری لە زیاتر لە ملیۆنێک کەس کردووە کە لەسەرتاسەری فەرەنسا بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، داواکاری خۆپیشاندەرانی رەتکردەوە بۆ دەستبەرداربوونی حکومەت لە سیستەمی نوێی خانەنشینی کە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ھەفتەی رابردوو پەسەندیکرد.

لە یاسای نوێی خانەنشینی فەرەنسادا، تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ بەرزکراوەتەوە، ئەوەش شەپۆلێکی فراوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەندیکاکان و فەرمانبەرانی لەو وڵاتە بەدوای خۆیدا ھێناوە و بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی رەتدەکەنەوە.

بەپێی ئاژانسەکان، خۆپیشاندانەکە زیاتر لە 300 شار و بەبەشداری نزیکەی سێ ملیۆن و500 هەزار کەس بەردەوامی هەیە و سوریشن لەسەرئەوەی، تا داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن لەناڕەزایەتیەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار